تەندروستی

نابێت بۆ ماوەی دوو رۆژ هەمان جل بپۆشین

مەودا میدیا - سلێمانی |


نابێت بۆ ماوەی دوو رۆژ هەمان جل بپۆشین
مەودا میدیا- سازگار ئەحمەد

بەپێی هەواڵێک کە ماڵپەری ئەمریکی " برایت ساید" بڵاویکردووەتەوە، باس لەوە دەکات کە نابێت دوو رۆژ هەمان جلمان لە بەردابێت، چونکە زیانی هەیە، ماڵپەڕەکە هۆکارەکانی ئاشکرا کردووە، کە بریتین لە:

- لەبەرکردنی هەمان جل شەوانە دەبێتە هۆی کۆبوونەوەی بەکتریا لەسەر جلەکە، هەروەها بەهۆی ئەوەی کە جلەکان پەیوەندییەکی راستەوخۆیان لەگەڵ پێست و جێگەی خەوەکەت هەیە وا لە پێست و جێگەکەت ئەکات کە بەکتریایی لەسەر کۆببێتەوە.

- گەر تۆ هەستیاری پێستت هەبێت ئەوا لەبەرکردنەوەی هەمان جل کاریگەریەکی خراپ و ترسناکی هەیە بۆ ئەو جێگەیی پێستت کە هەستیاری هەیە.

- بەهۆی ئارەقکردنەوە لەخەودا بە تایبەت بۆ ئەوانەی کە هەرزەکارن و زیپکەیان هەیە وا جلەکان دەکات کە پیسبن و دووبارە لەبەرکردنەوەی زیانی هەیە.

- سیستەمی بەرگریی لەش بەرەوە لاوازبوون دەچێت کاتێک تۆ بەردەوامبیت لەو کارە ئەوا واتلێدەکات کە جەستەت شەڕ بکات لەگەڵ بەکتریاکان, بەمەش سیستەمی بەرگریت لاواز دەبێت.

س.س
Qaiwan
Qaiwan