گێتی

ژمارەی تووشبووانی کۆرۆنا لە ئێران روو لە هەڵکشانە

مەودا میدیا - سلێمانی |


ژمارەی تووشبووانی کۆرۆنا لە ئێران روو لە هەڵکشانە
مەودا میدیا-

وتەبێژی وەزارەتی تەندروستی ئێران رایدەگەیەنێت تەنیا لە ماوەی 24 کاتژمێری رابردوودا 13402 کەسی دیکە لە ئێران تووشی ڤایرۆسی کۆرۆنا بوون، هەروەها ئاماژەی بەوەشکردووە تا ئێستا 935   هەزار و  799  کەس تووشی ڤایرۆسەکە بوون.

بە پێی راپۆرتی ئاژانسی هەواڵی میهر سیما سادات لاری، وتەبێژی وەزارەتی تەندروستیی ئێران رایگەیاند " لە ماوەی 24 کاتژمێری رابردوودا 391  کەس بە هۆی کۆرۆنا لە ئێران گیانیان لە دەستداوە، بەمەش ژمارەی قوربانیانی کۆرۆنا لە ئێران گەیشتووەتە  47  هەزار و  486 کەس".

ئاماژەی بەوەشکردووە "هەر لەو ماوەیەدا 13402 کەسی دیکە لە ئێران تووشی ڤایرۆسی کۆرۆنا بوون، هەروەها تا ئێستا 935   هەزار و  799  کەس بە تووشبووی کۆرۆنا لە ئێران تۆمار کراوە"، ئەوەشی خستووەتەڕوو "تا ئێستا 648  هەزار و   831  نەخۆشی کۆرۆنایی چاکبوونەتەوە".

س.س
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

خاک و هۆکارەکانی پیسبوونی

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

ئاماژەکانی ئەدای ژینگەیی

لەلایەن نەرمین عوسمان