تەندروستی

کاریگەرییەکانی سەرما لە دروستبوونی ئازار لە شان و ملدا

مەودا میدیا - سلێمانی |


کاریگەرییەکانی سەرما لە دروستبوونی ئازار لە شان و ملدا
مەودا میدیا - کاروان نوری

بەهۆی بونی سەرمای زۆر لە کەشی ساردا ماسولکەکانی بەشێک لە جەستە توشی گرژبوون دەبن، ئەمەش هۆکارێکە تاوەکو ماسولکەکان ئۆکسجین و خۆراکی پێویست لە خوێن وەرنەگرن و ئازار لەو بەشانەی جەستەدا دروست ببێت.

شارەزایانی بواری تەندروستیی  ئاماژە بۆ ئەوە دەکەن، هۆکار زۆرە بۆ دروستبونی ئازار لە سەرو ملدا، هەر کەسێک کێشەیەک لە بڕبڕەکانیدا دروست ببێت دەگوازرێتەوە بۆ بەشەکانی سەرەوەی جەستەی وەک و شان و مل و سەر، 367 جۆر لە سەرئێشە هەیە هەندێکی پەیوەندی بە گرژبوونی ماسولکەکانی ملەوە هەیە یاخود ئەو ماسولکانەی لە پشتێنەی شاندان لەگەڵ ماسولکەکانی بڕبڕەی مل و پەراسووەکان.

پەیوەندییەکی زۆر هەیە لەنێوان ماسولکەکانی سەر و شان و ملدا، هەربۆیە دروستبوونی ئازار لەو ناوچانەی جەستەدا پەیوەندی بە ساردی کەشوهەواوە هەیە کە هۆکارێکە بۆ گرژبونی ماسولکەکان و تێکچونی سوڕی خوێنی ماسولکەکان بەمەش ماسولکەکان بەپێی پێویست خۆراک وەرناگرن لە خوێندا.
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

خانزاد خاتوون؛ تەوارێکی حوکمڕان

لەلایەن زوڵفان غەریب



News

غاز وەکو مۆرانەی عیراق

لەلایەن سۆزان حەمەتاتە