تەندروستی

زیانەکانی تایگەر بۆ تەندروستیی چین؟

مەودا میدیا - سلێمانی |


زیانەکانی تایگەر بۆ تەندروستیی چین؟
مەودا میدیا - کاروان نوری

تایگەر یەکێکە لە خواردنەوە گازییەکان، کە رۆژانە دەیخۆین و راستەوخۆ زیانێکی زۆر بەجەستەی مرۆڤ دەگەیەنێت. 

زیانەکانی تایگەر ئەمانەن:

1- تێکچوونی شێوازی دڵ، لێدانی دڵ زیاد دەکات بۆ 150 لێدان لەیەک خولەکدا.

2- بەتەنھا خواردنەوەی دوو قوتو تایگەر بەسە بۆ تووشبوون بە دڵەڕاوکێی دەروونی سەخت.

3- ئەگەری زۆری ھەیە ببێتە خوێن بەربوون لە لووت.

4- دەبێتە ھۆی تێکچوونی ددانەکان و ناخۆشکردنی بۆنی دەم.

5- دەبێتە ھۆی زوو میزکردن، بەو ھۆیەشەوە لە یاریزانانی تۆپی پێ قەدەغەکراوە.

6- دەبێتە ھۆی تووشبوون بە ژەھراوی، بەھۆی ئەو مادەیە کە زۆرجار لە نەخۆشخانەی فریاکەوتن چارەسەری خێرایان بۆ ئەنجام دەدرێت.
 
7- دەبێتە ھۆی خەو زڕاندن و سەر ئێشەی بێ ھۆکار.

8- لەھەمووی زیانبەخشتر زیادبوونی رێژەی شەکر لەخوێندا.

9- دەبێتە ھۆی کاڵبوونی رەنگی رووخسار و ھەندێک جار دەبێتە زەردێکی زۆر کاڵ.

10- دەبێتە ھۆی بەرزبوونەوەی پەستانی خوێن و زیادبوونی خوێن لە ماسولکەکان و کەمی خوێن لە پێستدا.
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

خانزاد خاتوون؛ تەوارێکی حوکمڕان

لەلایەن زوڵفان غەریب



News

غاز وەکو مۆرانەی عیراق

لەلایەن سۆزان حەمەتاتە