گێتی

خولوسی ئاکار: سەرکردەکانی پەکەکە ناتوانن دوو شەو لە یەک شوێندا بخەون

مەودا میدیا - سلێمانی |


خولوسی ئاکار: سەرکردەکانی پەکەکە ناتوانن دوو شەو لە یەک شوێندا بخەون
مەودا میدیا-

وەزیری بەرگريی تورکیا ئاماری رووبەڕووبوونەوەکانی ئەمساڵی نێوان سوپای وڵاتەکەی و پەکەکەی راگەیاند و ئاماژەی بەوەکرد کە لەماوەی ساڵێکدا زیاتر لە سێ هەزار گەریلای پەکەکەیان شەهید کردووە.

خولوسی ئاکار، وەزیری بەرگريی تورکیا لەمیانی ڤیدیۆ کۆنفرانسێکدا رایگەیاند کە لەدوای ساڵی 2015ەوە تا ئێستا توانیایەنە سی هەزار و 416 گەریلای پەکەکە شەهید بکەن.

ناوبراو ئاماژەی بەوەشکرد کە تەنها لەمساڵدا، سوپای تورکیا توانیویەتی سێ هەزار و 646 گەريلای پەکەکە شەهید بکات.

ئاکار لەمیانی قسەکانیدا وتیشی "ئێستا سەرکردەکانی پەکەکە ناتوانن دوو شەو لەسەریەک لە یەک شوێندا بخەون.

ئەمەش لەکاتێکدایە کە هەفتەی پێشوو ناوەندی راگەیاندن و چاپەمەنی هێزەکانی پاراستنی گەل رایگەیاند کە لەماوەی کەمتر لە ساڵێکدا نزیکەی هەزار سەربازی تورکیایان کوشتووە.

هەپەگە ئاماژەی بەوەشکردبوو کە لەو ماوەیەدا 227 گەریلای پەکەکە لە رووبەڕووبوونەوەیان لەگەڵ سوپای تورکیا شەهیدبوون.
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

خاک و هۆکارەکانی پیسبوونی

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

ئاماژەکانی ئەدای ژینگەیی

لەلایەن نەرمین عوسمان