گێتی

چەکدارێکی شەرع هێرشەکەی ئەنجامداوە

مەودا میدیا - سلێمانی |


چەکدارێکی شەرع هێرشەکەی ئەنجامداوە
مەودا میدیا-

میدیاکانی رۆژئاوای کوردستان وێنەی چەکدارێکی نزیک لە سەرۆکی راگوزەری سوریایان بڵاوکردووەتەوە کە تۆمەتبارە بە ئەنجامدانی هێرشە چەکدارییەکەی ئەمڕۆی سەر هێزەکانی ئەمەریکا لە ناوچە بیابانییەکانی سوریا، کە بووەهۆی کوژرانی دوو سەرباز و وەرگێڕێکی هێزەکانی ئەمەریکا".

ئیڤان حەسیب، رۆژنامەنووس لە رۆژئاوای کوردستان رایگەیاند "ئەو کەسەی ئەمڕۆ لە تەدمور هێرشیکردەسەر سەربازە ئەمەریکییەکان، یاریدەدەری فەرماندە (ئەبو جابر ئەلشامی) ناسراو بە (سوفیان شێخ قاسم) بەرپرسی ناوچەی بادیەیە لە حکومەتی سوریا".

لای خۆیە نورەدین ئەلبابا، وتەبێژی وەزارەتی ناوخۆی سوریا بە ئاژانسی سانای راگەیاندووە "چەکدارەکە هیچ پۆستێکی سەرکردایەتی لە چوارچێوەی ئاسایشی ناوخۆی سوریادا نییە".

ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد "پێشتر هۆشدارییان بە هێزەکانی هاوپەیمانان داوە سەبارەت بە ئەگەری هێرشی لەم شێوەیە، بەڵام ئەوان هۆشدارییەکەیان پشتگوێ خستووە".


Qaiwan
Qaiwan