گێتی
ئێران بکوژی قاسم سولەیمانی ئاشکراکرد
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
ئێران رایدەگەیەنێت کۆمپانیایەکی هاوبەشی بەریتانی و ئەڵمانیا بەناوی جی فۆڕ سی تێوەگلاون لە کوشتنی فەرماندەی پێشووی سوپای قودس سەر بە پاسدارانی ئێران باس لەوەش دەکات ئەو کۆمپانیایە بەرپرس بووە لە ئاسایش و پاراستنی فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی بەغدا و لە کاتی ھێرشەکە بێدەنگی ھەڵبژاردووە.
داواکاری گشتی ئێران دەڵێت "ئەڵمانیا تۆمەتبارە بەوەی کە سەرجەم زانیارییە ھەواڵگرییەکانی فڕۆکەکەی قاسم سولەیمانی، فەرماندەی پێشووی سوپای قودس سەر بە پاسدارانی ئێران لە بنکەی سەربازیی ئەمەریکا لە ئەڵمانیاوە دراوە بە تیمە ھێرشبەرەکەی ئەمریکا" دەشڵێت "دواتر کاروانی ئۆتۆمبێلەکانی قاسم سولەیمانی کراونەتە ئامانج".
ئێران ئاماژەی بەوەش کردووە "ناوی 45 بەرپرسمان داوەتە پۆلیسی ئینتەرپول کە دەستیان ھەبووە لە تیرۆرکردنی سولەیمانی"روونیشی دەکاتەوە "داواکاری گشتی ئێران عیراق و سوریا و قەتەر و کوەیت و لوبنان و ئوردنیشی ئاگادار کردووەتەوە، کە دۆسیەی تایبەت بۆ ئەو بابەتە بکەنەوە".