گێتی
10 هەڵەی دیاری دۆناڵد ترەمپ لە ساڵی 2020 دا
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
رۆژنامەی واشنتۆن پۆستی ئەمەریكی لە راپۆرتێكدا باسی لە دیارترین ئەو هەڵانە كردووە كەوا دۆناڵد ترەمپ، سەرۆكی ویلایەتە یەكگرتووەكانی ئەمەریكا لە ساڵی 2020دا كردوویەتی و لە هەمووشیان هەژێنەرتر بۆی "شكستهێنانیەتی لە هەڵبژاردنی سەرۆكایەتیی ئەمەریكا".
بەپێی راپۆرتەكەی واشنتۆن پۆست، دۆناڵد ترەمپ ئەم 10 هەڵە دیارەی كردووە:
یەكەم: دەركردنی فەرمانی سەرۆكایەتی بۆ لێخۆشبوون لە تاوانبارنی جەنگ.
دووەم: بەكارهێنانی ڤیتۆ بۆ رێگریكردن لە جێبەجێكردنی یاسای بەرگری نیشتمانی.
سێیەم: دەركردنی بڕیاری كشانەوەی سەربازەكانی ئەمەریكا لە عیراق و ئەفغانستان.
چوارەم: هەڕەشكردنی و رێگریكردنی بۆ ماوەی چەند هەفتەیەك لە بڕیاری قەرەبووكردنەوەی زیانمەندانی كۆرۆنا.
پێنجەم: دۆناڵد ترەمپ، بڕیاری رێگنەدان بە هاتنە ناوەوەی هاوڵاتییانی چینی بۆ ئەمەریكا و وڵاتانی دیكە دەركرد، بەڵام شكستیهێنا لە رێگریكردن لە هاتنە ناوەوەی هاوڵاتییانی ئەوروپا بۆ وڵاتەكەی.
شەشەم: شەڕكردن و رووبەڕووبوونە بەردەوامەكانی لەگەڵ رۆژنامەنووسان.
حەوتەم: چەند جارێك سەرپشككردنی ئامادەبووانی بۆنەكان بۆ نەبەستنی كەمامە وەكو: بانگەشەی هەڵبژاردن لە شاری تۆڵسا، بۆنەی بەربژێركردنی ئیمی كۆنی بۆ دادگای باڵا.
هەشتەم: شكستێهنانی "لە نیوە زیاتر" لە دابەشكردنی ڤاكسینی كۆرۆنا.
نۆیەم: دۆڕاندانی لە هەڵبژاردنی سەرۆكایەتی بەرانبەر جۆبایدن.
دەیەم: بیركردنەوە، كۆبوونەوە و هەوڵدان بۆ راگەیاندنی باری لەناكاو لە چەند ویلایەتێك كە تیایدا لە هەڵبژاردنی سەرۆكایەتیی ئەمەریكا شكستیهێنا بوو.