گێتی

عەلی خامنەیی: شەهیدکردنی سولەیمانی رووداوێکی مێژوویی بوو

مەودا میدیا - سلێمانی |


عەلی خامنەیی: شەهیدکردنی سولەیمانی رووداوێکی مێژوویی بوو
مەودا میدیا-

رابەری باڵای ئێران لە ساڵیادی کوشتنی قاسم سولەیمانی، فەرماندەی پێشووی سوپای قودس سەر بە پاسدارانی ئێران پەیامێکی بڵاوکردەوە و رایدەگەیەنێت شەهیدکردنی سولەیمانی رووداوێکی مێژوویی بوو، رووداوێکی ئاسایی نا کە مێژوو لە بیری بکات.

عەلی خامنەیی، رابەری باڵای ئێران لە لاپەڕەی تایبەتی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئینستاگرام لە پەیامێکدا نووسیویەتی"شەهیدکردنی سولەیمانی رووداوێکی مێژوویی بوو، رووداوێکی ئاسایی نا کە مێژوو لە بیری بکات، بەڵکو وەک خاڵێکی درەوشاوە مێژوو تۆماری کردووە".

ئاماژەی بەوەشکردووە "سولەیمانی بوو بە پاڵەوانی گەلی ئێران و پاڵەوانی ئومەتی ئیسلامی ئەمەش خاڵێکی بنەڕەتییە، هەروەها ئێرانییەکان شانازی بەخۆیانەوە دەکەن بەوەی پیاوێک لە نێوانیاندا و لە گوندێکی دوورەدەستدا لەدایکدەبێت و هەوڵدەدات و پێدەگات و دەبێتە کەسایەتییەکی درەوشاوە و پاڵەوانی ئومەتی ئیسلامی".

لە کۆتایی پەیامەکەیدا خامنەیی وتویەتی "دەرکردنی هێزەکانی ئەمەریکا لە ناوچەکە تۆڵەکردنەوەیەکی بەهێزە بۆ شەهیدکردنی قاسم سولەیمانی".

لە بەرەبەیانی 3ی کانونی دووەمی 2020دا فڕۆکە بێفڕۆکەوانەکانی ئەمەریکا لە بەغدا هەریەک لە قاسم سولەیمانی، فەرماندەی پێشووی سوپای قودس سەر بە پاسدارانی ئێران  و ئەبومەهدی موهەندیس، جێگری پێشووی دەستەی حەشدی شەعبی کردە ئامانج و کوشتنی.

س.س
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

خاک و هۆکارەکانی پیسبوونی

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

ئاماژەکانی ئەدای ژینگەیی

لەلایەن نەرمین عوسمان