گێتی

ئەردۆغان پڕۆژەیەکی کردەوە کە چوار ئاراستەی تورکیا بەیەکەوە ببەستێتەوە

مەودا میدیا - سلێمانی |


ئەردۆغان پڕۆژەیەکی کردەوە کە چوار ئاراستەی تورکیا بەیەکەوە ببەستێتەوە
مەودا میدیا-

رەجەب تەیب ئەردۆغان ڕایگەیاند کە سەرەڕای بڵاوبوونەوەی کۆرۆنا لە خزمەتکردنی هاوڵاتیان نەوەستاون و پڕۆژەیەکی نوێی ستراتیژیشی کردەوە.

بە ئامادەبوونی سەرۆک کۆماری تورکیا، ئەمڕۆ شەممە پردی کوهان کرایەوە کە بە پڕۆژەیەکی گرنگ لەقەڵەمدەدرێت و چوار ئاراستەی تورکیا بەیەک دەبەستێتەوە لە هەردوو شاری ئامزیغ و ملاتیە.

رەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆک کۆماری تورکیا لەمیانی کردنەوەی پردی کوهاندا ڕایگەیاند "سەرەرای ئەوەی جیهان گیرۆدەی پەتای کۆرۆنا بووە بەڵام ئێمە گەردێک لە خزمەتکردنی هاوڵاتیانمان کەمتەرخەمییمان نەکردووە".

ناوبراو ئاماژەی بەوەشکرد: دەمانەوێت 2021 بکەینە ساڵی سەرکەوتن لە هەمو بوارەکاندا، بۆ ئەم مەبەستەش ئامادەکاری پێویست ئەنجامدەدەین.
 سەرۆک کۆماری تورکیا تێچووی پڕۆژەکەی راگەیاند و وتی: پردەکە 720 ملیۆن لیرەی تێچوە کە دەکاتە 96 ملیۆن دۆلار
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

خاک و هۆکارەکانی پیسبوونی

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

ئاماژەکانی ئەدای ژینگەیی

لەلایەن نەرمین عوسمان