گێتی

ترەمپ بەنیازی چییە؟

مەودا میدیا - سلێمانی |


ترەمپ بەنیازی چییە؟
مەودا میدیا-

دۆناڵد ترەمپ بەهۆی ئەوەی لە بەکارهێنانی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان بێبەش کراوە میدیا ئەمەریکییەکان بەشێوەی جیاواز باس لە پلانەکانی و داهاتووی سیاسیی ئەو دەکەن.

رۆژنامەى واشنتۆن پۆستی ئەمەریکی بڵاویکردووەتەوە دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی پێشووی ئەمەریکا لە میانی ئەنجامدانی یاری گۆڵفدا لەگەڵ هاوڕێکانی، پێی راگەیاندوون کە دەیەوێت تۆڵە لەوانە بکاتەوە کە "ناپاکی"یان بەرانبەر کردووە.

رۆژنامەکە ئاماژەی بەوە کردووە کە ترەمپ مەبەستی لە "ناپاک"ەکان ئەوانەن کە لە ناو حزبەکەیدا واتە "کۆمارییەکان"دا بوون و پشتیوانیی جۆو بایدنیان کردووە.

پێشتر دەنگۆی ئەوەش بڵاوبوویەوە کە ترەمپ بەنیازە پارتێکی نوێی سیاسی دابمەزرێنێت، باس لەوە دەکرا کە لە داهاتوویەکی نزیکدا دەست بە ئامادەکاری بۆ ئەو مەبەستە دەکات.

بەڵام رۆژنامەی نیو یۆرک تایمز لە نوێترین ژمارەیدا ئەوەی بڵاوکردووەتەوە کە ترەمپ لەو پلانەی خۆی پاشگەز بووەتەوە و پێناچێت پەنا بباتە بەر دامەزراندنی پارتی سیاسیی.

رۆژنامەکە وردەکاری زیاتری خستووەتەڕوو و نوسیویەتی "هاوڕێیانى ئامۆژگاریان کردووە کە دامەزراندنى پارتێکى نوێ بۆ بەشداریکردن لە هەڵبژاردنەکان هیچ ئەنجامێکى ئەوتۆى نابێت".

ب.م
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا


News

خاڵە بەهێز و لاوازەکانی ژنان لە شوێنی کاردا

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

شەهید لەیلا قاسم؛ بووكی كوردستان

لەلایەن زوڵفان غەریب


News

نەسرین قاسملۆ؛ تەوارێکی کوردپەروەر

لەلایەن زوڵفان غەریب