کوردستانی

جەبار یاوەر: هێز دەبێت هی خەڵک بێت، نابێت هێزی حزبی بمێنێت

مەودا میدیا - سلێمانی |


جەبار یاوەر: هێز دەبێت هی خەڵک بێت، نابێت هێزی حزبی بمێنێت
مەودا میدیا-

ئەمینداری گشتیی وەزارەتی پێشمەرگەی حکومەتی هەرێمی کوردستان دەڵێت "لەهەموو وڵاتاندا، هێز دەبێت بەدەست حکومەتەوە بێت نەوەکو حزب" و دەشڵێت "لە چوارچێوەی یاسای چاکسازیدا، ئەوە هاتووە، کە موچەی مانگانە نابێت بەدەستی بدرێت، بەڵکو لە رێگەی بانکەوە بێت".

جەبار یاوەر، ئەمینداری گشتیی وەزارەتی پێشمەرگەی حکومەتی هەرێمی کوردستان بۆ دەنگی ئەمەریکا باس لەوە دەکات "یاسای چاکسازی ژمارە 2 ی ساڵی 2020 کە لەلایەن پەرلەمانی کوردستانەوە دەرکراوە، یەکێک لە مادەکانی پەیوەستە بەیەکخستنی هەموو هێزی پێشمەرگە و هەموو بوارەکانی پەیوەندیدار بە یەکخستنی پێشمەرگە، وەکو دۆسیە، خانەنیشینی".

لەبارەی شێوازی دابەشکردنی مووچەوە ئاماژەی بەوەش کردووە "لە چوارچێوەی یاسای چاکسازیدا، ئەوە هاتووە، کە موچەی مانگانە نابێت بەدەستی بدرێت، بەڵکو لە رێگەی بانکەوە بێت".

ئەمینداری گشتیی وەزارەتی پێشمەرگە روونیشیدەکاتەوە "لەهەموو وڵاتاندا، هێز دەبێت بەدەست حکومەتەوە بێت، بۆیە هێزەکانی پێشمەرگە و پۆلیس و ئاسایش، دەبێت لەچوارچێوەی وەزارەتەکانی حکومەتی هەرێمدا بن، هێز دەبێت هی خەڵک بێت، نابێت هێزی حیزبی بمێنێت، ئەمە مەبەستی هاوپەیمانانە".

ک. ر
Qaiwan
Qaiwan