کوردستانی

کاوە محەمەد: هەرێم راست ده‌کات با نه‌وته‌که‌ بداتە به‌غدا

مەودا میدیا - سلێمانی |


کاوە محەمەد: هەرێم راست ده‌کات با نه‌وته‌که‌ بداتە به‌غدا
مەودا میدیا-

ئه‌ندامێکى فراکسیۆنى هاوپه‌یمانیى هیوا لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق  لە چاوپێکەوتنێکیدا لەگەڵ سایتی هاوڵاتی باس لەوە دەکات ئێستا سێ فراکسیۆن یان کوتله‌و گروپى گه‌وره‌ له‌ناو په‌رله‌مانى عێراق هه‌یه‌و (پارتى و یه‌کێتى و هیوا)یه باسی لوەش کردوووە  ئێمه‌ به‌رده‌وام رۆژانه‌ له‌په‌یوه‌ندیداین له‌گه‌ڵ هه‌موو لایه‌نه‌ سیاسییه‌کان  و فراکسیۆنه‌ عیراقییه‌کان و لیژنه‌ى دارایی.

کاوە محەمەد، ئه‌ندامى فراکسیۆنى هاوپه‌یمانى هیوا لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق دەڵێت "رۆژ به‌ڕۆژ مه‌سه‌له‌ى فرۆشتنى نه‌وت له‌لایه‌ن هه‌رێمه‌وه‌ بۆته‌ کێشه‌ و گرفت و به‌ڵا بۆ خه‌ڵکى هه‌رێم، که‌سانى ناو حزبه‌کان ده‌یانه‌وێت تاڵانفرۆشى نه‌وت به‌رده‌وام بێت و ته‌سلیمى به‌غداى نه‌که‌ن".

دەشڵێت "فتوگۆى سه‌ره‌تاییمان هه‌یه‌ که‌ له‌هه‌ندێک بابه‌تدا بتوانین له‌گه‌ڵ به‌رژه‌وه‌ندى خه‌ڵک بین، به‌ڵام زۆر به‌قوڵى و ره‌سمى گفتوگۆى ئه‌وتۆمان نه‌بووه‌، به‌ڵام له‌گه‌ڵ یه‌کێتى هه‌ندێک زیاتر قسه‌مان له‌مه‌سه‌له‌کان و پرۆژه‌ بودجه‌ کردووه‌".

کاوە محەمەد ئاماژەی بەوەش کردووە "هەرێمی کوردستان راست ده‌که‌ن با نه‌وته‌که‌ بده‌نه‌ به‌غدا که‌داواى هه‌موو مه‌له‌فى نه‌وت ده‌کات و بتوانین ئه‌مه‌ هه‌موو له‌ناو یاساى بودجه‌دا جێگیر بکه‌ین و ئه‌وان نه‌وته‌که‌ ته‌سلیم بکه‌ن".

ک. ر
Qaiwan
Qaiwan