کوردستانی
دوای مانگ و نیوێک لە خۆپیشاندان؛ پەرلەمان نەیتوانیوە راپۆرتی پێشێلکارییەکان ئامادە بکات
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
مانگ و نیوێک بەسەر کوژرانی 9 خۆپیشاندەر لە خۆپیشاندانەکانی کۆتایی ساڵی رابردوودا تێدەپەڕێت و هێشتا پەرلەمان راپۆرتی خۆی لەبارەیەوە ئامادە نەکردووە.
بەدریە ئیسماعیل بڕیاردەری لیژنەی مافەکانی مرۆڤ لە پەرلەمانی کوردستان بە مەودا میدیای راگەیاند کە هێشتا راپۆرتی لیژنەکەیان سەبارەت بە پێشێلکارییەکانی خۆپیشاندانەکانی کۆتایی ساڵی رابردوو تەواو نەبووە.
ئاماژەی بەوەشکرد سەرۆکایەتی پەرلەمان چاوەڕوانی راپۆرتی لیژنەکەیان دەکات بۆئەوەی لە وەرزی داهاتووی یاساداناندا بیخاتە بەرنامەی کارەوە.
ئەمە لەکاتێکدایە کە پەرلەمانی کوردستان لە پشووی زستانەدایە و ماوەی مانگ و نیوێک بەسەر گرژی و ئاڵۆزییەکانی خۆپیشاندانەکاندا تێپەڕیوە.
لە خۆپیشاندانەکانی کۆتا مانگی ساڵی رابردوودا، کە سلێمانی و چەند شار و شارۆچکەیەکی تری گرتەوە، 9 کەس بەهۆی تەقەی هێزە ئەمنییەکانەوە کوژران و 2 ئەندامی هێزە ئەمنییەکانیش گیانیان لەدەستدا.
ب.م