گێتی
ریزبەندی گەندەڵترین وڵاتان بڵاوکرایەوە؛ عیراق لە پلەیەکی خراپدایە
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
رێکخراوی شەفافییەتی نێودەوڵەتی راپۆرتی ساڵانەی خۆی بڵاوکردەوە و تێیدا ریزبەندی شەفافترین وڵاتانی جیهانی خستووەتەڕوو.
بەگوێرەی راپۆرتەکە کە ئەمڕۆ پێنجشەممە بڵاوکراوەتەوە، نیوزیلەندا و دانیمارک بە 88 خاڵ لە پلهی یهكهمدان له بهرزی ئاستی شهفافیهت، له دوای ئهوانیش وڵاتانی فینلەندا، سویسرا، سەنگافورە و سوید، هەریەکە 85 خاڵیان ههیه و له پلهی دووهمدان و نەرویجیش لە پلەی سێیەمدا بە 84 خاڵ.
راپۆرتەکە ریزبەندییشی بۆ گەندەڵترین وڵاتانی جیهان کردووە، تێیدا عیراق بە شەشەم گەندەڵترین وڵاتای عەرەبی ڕیزبەند کراوە.
هەریەک لە وڵاتانی؛ لیبیا، سودان، یەمەن، سوریا و سۆماڵ لەڕووی گەندەڵییەوە لە پێش عیراقەوەن.
بەگوێرەی راپۆرتەکە لە ریزبەندیی شەفافیەتی وڵاتاندا، عیراق پلەی 160ی بەدەستهێناوە و تەنها 20 وڵاتی تر لەدوای عیراقەوەن و ئاستی شەفافیەت تێیاندا لە عیراق کەمترە.
ب.م