گێتی
گفتوگۆ لەبارەی رێککەوتنی ئەتۆمی ئێران دەستپێدەکاتەوە
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
وەزیری دەرەوەی ئەڵمانیا رایگەیاند ئەگەر زۆرە لەم نزیکانە گفتوگۆ لەگەڵ ئەمەریکا دەست پێبکەنەوە لەبارەی رێککەوتنی نێوان وڵاتانی 5+1 و ئێرانی تایبەت بە ئەتۆم.
هایكۆ ماس، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌ڵمانیا رایگه‌یاند "سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا جۆو بایدن، ئاماده‌یی وڵاته‌كه‌ی ده‌ربڕیوه بۆ ئه‌وه‌ی بگه‌ڕێته‌وه بۆ ناو رێككه‌وتنی ناووكی".
ماس، جەختیشیکردەوە "ئه‌گه‌ر زۆره به‌م نزیكانه ئه‌وروپا و ئه‌مه‌ریكا له باره‌ی ئه‌و رێككه‌وتنه‌وه كۆببنه‌وه".
ناوبراو زیاتر روونیکردەوە و وتی "گه‌ڕانه‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا بۆ رێككه‌وتنه‌كه پێویستی به‌وه‌یه ئه‌مه‌ریكا سزاكانی سه‌ر ئێران هه‌ڵبگرێت و چیدیكه سزای به‌سه‌ردا نه‌سه‌پێنێت".
ب.م