گێتی

کۆتا کۆبوونەوەی نوسینەوەی دەستووری سوریا ئەنجامدەدرێت

مەودا میدیا - سلێمانی |


کۆتا کۆبوونەوەی نوسینەوەی دەستووری سوریا ئەنجامدەدرێت
مەودا میدیا-

بڕیارە ئەمڕۆ هەینی لە جنێف کۆبوونەوەی کۆتایی نوسینەوەی دەستووری سوریا ئەنجامبدرێت، بەڵام تائێستا هەنگاوی کردەیی بۆ بابەتەکە نەنراوە و پێناچیت کۆبوونەوەکان ئەنجامێکی ئەوتۆیان هەبێت.

گیێر پیدەرسن، نێردەی تایبەتی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ کاروباری سوریا رایگەیاند "دانووستاندنەکانی لیژنەی نوسینەوەی دەستووری سوریا وەکو پێویست جیددی نەبوون و پێویستە لایەنە بەشداربووەکان خێراتر بجوڵێنەوە بۆ دەستکردن بە نووسینەوەی رەشنووسی دەستووری نوێی سووریا".

ئاماژەی بەوەشکرد "کاتی ئەوە هاتووە هاوسەرۆکەکانی لیژنەکە شێوازی کارکردنی جیددیتر و کاریگەرتر بەکاربێنن، بۆئەوەی کۆبوونەوەکان رێکخراوتر و وردتر بن". 

جەختیشیکردەوە "پێویستمان بەوەیە دڵنیا ببینەوە لەوەی لیژنەکە لە ئامادەکردنی هەمواری دەستوور تەواوبێت و دەست بە نووسینەوەی دەستوورێک بکات".

ناوبراو روونیکردەوە "هێشتا لایەنەکان ناکۆکن لەسەر ئاڵا، سوپای نیشتمانی و چەندین پرسی دیکە، هۆکاری ئەمەش نەبوونی متمانەیە لەنێوان هێزەکاندا".

ب.م 

Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

خاک و هۆکارەکانی پیسبوونی

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

ئاماژەکانی ئەدای ژینگەیی

لەلایەن نەرمین عوسمان