گێتی

ئەمەریکا بە فەرمی داوای ئازادکردنی 'دەمیرتاش' لە تورکیا دەکات

مەودا میدیا - سلێمانی |


ئەمەریکا بە فەرمی داوای ئازادکردنی 'دەمیرتاش' لە تورکیا دەکات

مەودا میدیا-

ئەمەریکا نیگەرانی خۆی لە سیاسەتی تورکیا راگەیاند، ئەمەش دوای دەستبەکاربوونی ئیدارەی نوێی کۆشکی سپی بە سەرۆکایەتی جۆو بایدن دێت.

جەیك سۆلیڤان، راوێژكاری ئاسایشی نیشتمانی ئەمەریكا بە میدیاکانی راگەیاند "سەرۆكی توركیا سەرچاوەی نیگەرانییە بۆ ئەمریكا و وڵاتانی یەكێتی ئەوروپا".

جەختیشیکردەوە "پێویستە تورکیا ڕێز لە بڕیارەكانی دادگای یەكێتی ئەوروپا بۆ مافەكانی مرۆڤ بگرێت، لەبارەی رەخساندنی ئازادی مافەكانی مرۆڤ و سەڵاحەدین دەمیرتاش هاوسەرۆكی پێشووتری هەدەپە ئازاد بكات".

سۆلیڤان وتیشی "وەزارەتی دەرەوەی ئەمەریکا بە وردی چاودێری دۆخی مافەكانی مرۆڤ و ئازادییە سیاسییەكان لە توركیا دەكات، نیگەرانیشن لەبەرامبەر زیندانیكردنی هەزاران چالاكوانی ڕێكخراوە مەدەنییەكان و هێزەكانی ئۆپۆزسیۆن پێش پڕۆسەی دادگاییكردنیان".

ب.م

Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

خاک و هۆکارەکانی پیسبوونی

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

ئاماژەکانی ئەدای ژینگەیی

لەلایەن نەرمین عوسمان