گێتی
هەوڵی تیرۆرکردنی نانسی پێڵوسی ئاشکرا بوو
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
له ئەمەریکا دوو کەس دەستگیرکراون کە تۆمەتبارن بە هەوڵدان بۆ کوشتنی نانسی پێلوسی، سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەرانی ئەو وڵاتە.
رۆژنامەی واشنتن پۆستی ئەمەریکی بڵاویکردووەتەوە؛ لەو رۆژەدا کە لایەنگرانی ترەمپ هەڵیانکوتایە سەر باڵەخانەی کۆنگرێس، هەوڵی کوشتنی نانسی پێلوسی دراوە.
ئاماژە بەوەشکراوە کە پۆلیس دوو ژنی بەو تۆمەتە دەستگیرکردووە و دانیان بە تاوانەکەشیاندا ناوە، تۆمەتبارەکان بە ناوەکانی "دیانا سانتۆس سمس و داون بانکرۆفت"ن و ئێستا لەلای پۆلیسن.
داون کە یەکێکە لە تۆمەتبارەکان، لە دانپیدانانەکەیدا وتویەتی "هەڵمانکوتایە سەر بینای کۆنگرێسی ئەمریکا، گەیشتینە ناو بیناکە و بە دوای نانسی پیلوسیدا دەگەڕاین تا تەقەی لێبکەین و بیکوژین، بەڵام نەماندۆزییەوە".
ب.م