گێتی

ئەكەپە و مەهەپە هەوڵی داخستنی هەدەپە و نووسینەوەی دەستوورێكی نوێ دەدەن

مەودا میدیا - سلێمانی |


ئەكەپە و مەهەپە هەوڵی داخستنی هەدەپە و نووسینەوەی دەستوورێكی نوێ دەدەن
مەودا میدیا-

سەرۆكی پارتی بزووتنەوەی نەتەوەیی توركیا "مەهەپە" رایگەیاند، پارتەكەی پشتیوانیی پرۆژەی نووسینەوەی دەستوورێكی نوێ بۆ توركیا دەكات كەوا لەئێستادا رەجەب تەیب ئەردۆغان زەمینەسازیی یاسایی و سیاسی بۆ دەكات.

دەوڵەت باخچەلی، سەرۆكی پارتی بزووتنەوەی نەتەوەیی توركیا "مەهەپە" وتی "روونە كەوا توركیا پێویستی بە دەستوورێكی نوێ هەیە"، ئاماژەی بەوەشكرد "پارتی بزووتنەوەی نەتەوەیی توركیا بەرپرسیارێتی ئەو ئەركە لە ئەستۆ دەگرێت".

رۆژی دووشەممەی رابردوو، رەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆك كۆماری توركیا رایگەیاند، پشتیوانیی نووسینەوەی دەستوورێكی نوێ دەكات ئەمەش لەكاتێكدایە هێشتا چوار ساڵ بەسەر دوایین هەمواری دەستووری توركیادا تێپەڕبووە.

سەرۆك كۆماری توركیا باسی لەوەشكرد "ئەگەر لەگەڵ مەهەپە بگەینە رێككەوتن، ئەوا پرۆژەی رەشنووسێكی نوێی دەستوور ئامادە دەكەین بۆ خستنە راپرسییەوە".

دەوڵەت باخچەلی، سەرۆكی مەهەپە روونی نەكردووەتەوە لەبەرچی پشتیوانی نووسینەوەی دەستوورێكی نوێ بۆ توركیا دەكات، بەڵام مانگی دیسەمبەری رابردوو داوایكرد پارتی دیموكراتی گەلان "هەدەپە" دابخرێت "بەشێوەیەك دەستوور هەموار بكرێتەوە كە ئەو ئەركە جێبەجێ بكرێت".

جێگەی ئاماژەیە بەپێی دەستووری ئێستای توركیا، رەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆك كۆماری توركیا، ئەگەر لە هەڵبژاردنی سەرۆكایەتی ساڵی 2003 سەركەوتن بەدەستبهێنێت، ئەوا دەتوانێت تا ساڵی 2028 لەسەر كورسی دەسەڵات بمێنێتەوە.
خ.غ

Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

خاک و هۆکارەکانی پیسبوونی

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

ئاماژەکانی ئەدای ژینگەیی

لەلایەن نەرمین عوسمان