عیراقی
ئەگەری راگەیاندنی قەدەغەی هاتوچۆ لە عیراق هەیە
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
حكومه‌تی عیراق بڕیاری قه‌ده‌غه‌كردنی هه‌موو جۆره كۆبوونه‌وه و گردبوونه‌وه‌یه‌كی ده‌ركرد، بڕیارەکەش دەرئەنجامی هەڵکشانی ژمارەی تووشبووانی كۆرۆنایە لە شارەکانی عیراق.
حه‌سه‌ن نازم، وته‌بێژی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی عیراق ئەمڕۆ چوارشەممە رایگه‌یاندووە "بڕیارەکەی حكومه‌ت هه‌موو وه‌زاره‌تەکان دەگرێتەوە، دامه‌زراوه‌كان و هاوڵاتییان پابه‌ندی به‌كارهێنانی ده‌مامك و دووری كۆمه‌ڵایه‌تی بن" و دەڵێت "ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران جه‌ختی له‌سه‌ر قه‌ده‌غه‌كردنی هه‌موو ئه‌و چالاكییانه كردووه‌ته‌وه، كه ده‌بنه هۆی كۆبوونه‌وه و گردبوونه‌وه‌ی هاوڵاتییان لەبەر مەترسی زیاتر بڵاوبوونەوەی کۆرۆنا".
لەلایەکی دیکەشەوە وەزیری تەندروستیی عیراق ئاماژەی بەوەداوە "ئەگەر رێژەی تووشبوونی کۆرۆنا بەردەوام روو لە بەرزبوونەوە بكات، ناچار دەبین دووبارە كەرەنتین و قەدەغەكردنی ھاتوچۆی سەرتاسەریی رابگەیەنین".
ک. ر