عیراقی
بەختیار شاوەیس: دابین نەكردنی مووچە مەترسی لەسەر قەوارەی هەرێمی کوردستان دروستکردووە
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
وتەبێژی فراكسیۆنی یەكێتیی نیشتیمانیی کوردستان لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق رایدەگەیەنێت كە دابین نەكردنی بژێوی هاوڵاتییان گەورەترین مەترسییە لەسەر قەوارەی هەرێمی كوردستان.
وتەبێژی فراكسیۆنی یەكێتیی نیشتیمانیی کوردستان لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق رایدەگەیەنێت كە دابین نەكردنی بژێوی هاوڵاتییان گەورەترین مەترسییە لەسەر قەوارەی هەرێمی كوردستان.
بەختیار شاوەیس، وتەبێژی فراكسیۆنی یەكێتیی نیشتیمانیی کوردستان لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق لە لێدوانێکیدا بۆ کەناڵی رووداو لەبارەی دەنگۆی ئەوەی لە بەغداوە مەترسی لەسەر قەوارەی هەرێمی كوردستان بووە رایگەیاند "ئەوەی گەورەترین مەترسی لەسەر قەوارەی هەرێمی کوردستان دروستكردووە، بریتییە لە دابین نەكردنی مووچەی فەرمانبەران و بژێوی هاوڵاتییان، نەك قسەی هەندێك پەرلەمانتار لە بەغداوە".
ئاماژەی بەوەشکرد "لەوەی كە قەوارەی هەرێمی كوردستان بە لای یەكێتییەوە هێڵی سوورە و لەسەر ئاستی كۆمەڵی نێودەوڵەتیش لەگەڵ هەڵوەشاندنەوەی هەرێمی كوردستان نییە".
س،س
س،س