عیراقی

لە دوو پارێزگا پشوو راگەیەندرا

مەودا میدیا - سلێمانی |


لە دوو پارێزگا پشوو راگەیەندرا
مەودا میدیا-

بەهۆی خراپی رەوشی کەشوهەواوە لە هەردوو پارێزگای نەجەف و دیوانییەی عیراق کرایە پشوو لە خوێندنگە حکومی و ناحکومییەکاندا لەبەر سەلامەتی گیانی خوێندکاران.

بەپێی راگەیەندراوێکی نووسینگەی لوئەی یاسری، پارێزگاری نەجەف کە لە ماڵپەڕی سۆمەرییە نیوز بڵاوکراوەتەوە، سبەینێ شەممە 6ی شوباتی 2021 بەهۆی ناجێگیری کەشوهەواوە لە خوێندنگە حکومی و ناحکومییەکان پشوو دەبێت.

هەروەها پارێزگاری دیوانییە بەهەمان شێوەی پارێزگای نەجەف بەهۆی ناجێگیری کەشوهەواوە لە خوێندنگەکان سبەینێ شەممە پشوو دەبێت، لەبەر سەلامەتی گیانی خوێندکاران.

س.س
Qaiwan
Qaiwan