عیراقی
بڕیاری لێبڕینی مووچەی فەرمانبەران هەڵوەشێندرایەوە
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
سەرۆکی لیژنەی دارایی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق ئاشکرای کرد لە بودجەی ساڵی 2021ی عیراقدا مووچەی فەرمانبەران و خانەنشینان هەڵوەشێندراوەتەوە.
هەیسەم جبوری، سەرۆکی لیژنەی دارایی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق بە میدیا عیراقییەکانی راگەیاندووە "چەند خاڵێک لە پرۆژە یاسای بودجەی 2021ی عیراقدا پەسەندکراوە، لەوانەش بڕگەی لێبڕینی مووچەی فەرمانبەران و خانەنشینان هەڵوەشێندراوەتەوە، هەروەها بودجەی سێ سەرۆکایەتییەکەی عیراق بە رێژەی 20% کەمکراوەتەوە".
جبوری ئاماژەی بەوەشکردووە "چەند بڕگەیەک لە پرۆژە یاساکەدا زیادکراوە، یەکێک لەو بڕگانە تەرخانکردنی بودجەیە بۆ کڕینی دەرمان و پێدوایستی پزیشکی، هەروەها ئەو بڕە پارەیەش زیادکراوە کە بۆ قەرەبووکردنەوەی زیانلێکەوتووانی تیرۆرستان تەرخانکراوە".
س،س