عیراقی
کێشەی مووچەی فەرمانبەرانی بەنداوەکانی هەرێمی کوردستان چارەسەر دەکرێت
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
سێ ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق رایدەگەیەنن ئەمڕۆ شەممە لە کۆبوونەوەی لیژنەی دارایی لەگەڵ وەزیری سەرچاوەکانی ئاوی حکومەتی عیراق سەبارەت بە مووچەی فەرمانبەرانی بەنداوەکانی هەرێمی کوردستان قسەمان کرد و باسیان لەوەش کردووە لەو چوارچیوەیەدا وەک لیژنەی دارایی بریارنانداوە لەناو پرۆژە یاسای بودجەدا رێگە چارەی کێشەکانی فەرمانبەرانی بەنداوەکان و فەرمانگە ئیتیحادییەکان بە دەقێکی تایبەت جێکەوت بکەین.
سێ ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق لە لیژنەی دارایی (هۆشیار عەبدوڵڵا، جەمال کۆچەر و ئەحمەد حاجی رەشید) دەڵێن "وەزیری سەرچاوەکانی ئاوی عیراق وتی: چەند جارێک داومان کردوە مووچەی فەرمانبەرانی بەنداوەکانی هەرێمی کوردستان راژەیان بگوازرێتەوە سەر وەزارەتی ئێمە، هەریم قبوڵی نەکردوە و نەهاتووە بە دەممانەوە"دەشڵێن "وەزیر باسی ئەوەیکرد کە دوو هەفتەیە داوای دیداری سەرۆک وەزیرانی هەرێمی کوردستانی کردوە بۆ چارەسەری ئەو پرسە".
روونیشی دەکەنەوە "ئێمە وەک ئەندامانی هاوپەیمانی هیوا لە لیژنەی دارایی رەخنەیەکی زۆرمان ئاراستەی وەزیر کرد کە چۆن تائێستا بۆ چارەسەری ئەو پرسە زیاتر نەجوڵاوە، رایگەیاند کە ئەو هەموو رێکارێکی گرتۆتە بەر، بەڵام هەرێم بەدەم داواکانیەوە نەچووە".
ک. ر