دۆزی ژن
ژنێک لە سلێمانی و ناو دڵی رێکخستنەکانەوە بۆ لۆس ئەنجلۆس
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا_ نه‌رمین عوسمان
چەند ژنە کەسایەتییەکی ناسراو لە مێژووی کورددا هەن کە لەبواری جیاجیادا کەسانی لێوەشاوەو چالاک بوون، بەڵام هەرگیز ئەو چالاکییانەیان نەکردووەتە بانگەشە و کایەیەک بۆ خۆناساندن، لەوبارەیەوە لە ماوەی رابردوودا خاتوو نەرمین عوسمان کە بۆ خۆشی ژنێکی چالاکی بواری پەروەردە و تێکۆشەرێکی کایەی سیاسیشە زنجیرەیەک سەردان و بەسەرکردنەوەی دەستپێکردووە بۆ گفتوگۆ‌و هەڵدانەوەی لاپەڕە پرشنگدارەکانی ژیان و کار‌و چالاکیی ئەو خانمانەی کوردستان کە وەک سەربازی ون خزمەتێکی زۆریان بە چەند نەوەیەک کردووە لە بواری جیاجیادا، بەڵام نەوەی نوێ وەک پێویست ئاشنا نییە بە بەخشش و کۆششە مرۆڤدۆستانەکانیان، بۆیە بەسوپاسەوە خاتوو نەرمین پوختەی ئەو گفتوگۆیانە و ئەرشیفی وێنەو بیرەوەرییەکانی ئەو خانمە چالاکوانانە دەنووسێتەوەو بۆ دەربازکرنیشیان لە فەوتان و لەبیرچوونەوە، پێشکەشی کوردستانی نوێ-ی دەکات و کوردستانی نوێش ناوبەناو وێنەکان و چیرۆکی ژیانی پڕ بەخششی ئەو کەسایەتییانە بڵاودەکاتەوە.
چاوپێكه‌وتنی ئه‌مجاره‌م له‌گه‌ڵ خاتوو په‌ری خان شه‌وقی ناسراو به (شه‌مام شه‌وقی، هاوسه‌ری شه‌هید جه‌باری حاجی ره‌شید)ه، گفتوگۆم له‌گه‌ڵ ئه‌م خاتوونه به فارگۆنه پڕ له ئازاره‌كانی هێڵه ئاسنینه‌كه‌ی شه‌مه‌ندۆفێری ژیانی، وایلێكردم خه‌یاڵه‌كانم ده‌یڕفاندم بۆ لای زیاتر له (20000) شه‌هید و ژنه شه‌هید و خێزان و منداڵه‌كانیان و ئازاره‌كانیان، ئازاره‌كانی ژنه شه‌هید ته‌نیا نییه، به‌ڵكو ئه‌ركێكی پڕ له‌به‌رپرسیارێتی و قورس و گرانه، ره‌نگه گێڕانه‌وه‌ی تاڕاده‌یه‌ك ئاسان بێت، به‌ڵام تێپه‌ڕاندنی ئه‌و ساته‌وه‌خته رۆحێكی پۆڵاین و دڵێكی گه‌وره‌ی پڕ له میهره‌بانی و شان و پشكێكی ئاسنینی ده‌وێت، ته‌نها و ته‌نها خاوه‌نه‌كه‌ی ده‌زانێت چۆنی تێپه‌ڕاندووه، له نیوه‌شه‌وی شه‌وه زه‌نگدا، له قرچه‌ی ماڵێكی غه‌ریب كه له جێگه و رێگه‌ی خۆی هه‌ڵكه‌ندراوه، بێ هۆ و به‌هۆ منداڵه‌كانی ده‌گرین، دایكیشی نازانێت چی‌یان پێ بڵێت و بۆیان چیان بۆ باس بكات، نه ئامێزی گه‌رمی پڕ غه‌م و نه‌شئه‌ی نه‌رمی پڕ له ئازار و نه درۆی رازاوه و خوازراو ده‌توانێت بێده‌نگیان بكات، به‌هۆی ئه‌وه‌ی منداڵ توانای ده‌ربڕینی ئازاری نییه جگه له گریان، هه‌ندێك جار منداڵ هه‌یه ده‌زانێت بارێكی نه‌خوازرا و له‌ئارادایه، بێده‌نگ له سوچی ژوورێكی نامۆ‌و به‌چاوێكی پڕ له سه‌دان پرسیار، ده‌ست له‌سه‌ر ئه‌ژنۆ به هێمنی داده‌نیشێت، ئه‌مانه و ده‌یان ده‌رد و غه‌م له ته‌نیایی و له‌ده‌ستدانی خۆشه‌ویست قورستتر بوون بۆیان.
خاتوو شه‌مام جگه له‌وه‌ی هاوسه‌ره‌كه‌ی به‌رپرس و دواتر شه‌هید بوو، خۆشی كه‌سێكی چالاكوان بوو و شانبه‌شانی شه‌هید جه‌بار حاجی ره‌شید-ی هاوسه‌ری كاره نهێنییه‌كانی راده‌په‌ڕاند و ده‌یان رۆژ و مانگ له ماڵی جیاجیا خۆی و منداڵی حه‌شارداوه له ترسی گرتن و خۆی و منداڵه‌كانی به‌دوورگرتووه له چاوی سیخوڕه‌كانی رژێم.
خاتوو شه‌مام له 15/12/1956 له شاری سلێمانی چاوی به دنیا هه‌ڵهێناوه، كچی مه‌حمود عه‌بدولقادر شه‌وقییه كه له‌ساڵی (1900) له شاری سلێمانی له‌دایكبووه، باوكی كه‌سێكی رووناكبیری سه‌رده‌می خۆی بووه، ده‌رچووی خوێندنگای (روشدی سه‌ربازی) بووه، زمانه‌كانی فارسی و توركی و ئینگلیزی زانیووه، زۆر نزیك بووه له شێخ مه‌حموودی نه‌مره‌وه، وه‌ك خاتوو شه‌مام ده‌گێڕێته‌وه ده‌ڵێت: «ناسنامه‌ی شه‌وقی ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ باپیرم (عه‌بدولقادر)، كه‌سایه‌تیه‌كی خۆشه‌ویستی شاری سلێمانی بووه، خاوه‌نی ده‌زگای كه‌وش دوورین بووه، له‌و سه‌رده‌مه‌دا پیاوان كه‌وشی ده‌ستكردیان له‌پێ كردووه، له ده‌زگا بچووكه‌كه‌شی هه‌وڵیداوه منداڵی بێ ده‌رامه‌ت دابمه‌زرێنیت و ناردووشنی بۆ حوجره بۆ فێربوونی خوێندن و نووسین، كه‌سێكی ئایینی بووه‌و زۆرجار له بازنه‌كانی زیكری ئایینی كاك ئه‌حمه‌دی شێخ، ده‌ڵێن رووی دوای زیكری دره‌وشاوه‌ته‌وه»، هه‌روه‌ها گێڕایه‌وه كه جارێك شێخ به باپیری ده‌ڵێت (قاله شه‌وقی لێده‌بارێت)، بۆیه ئه‌م نازناوه‌ی له شێخه‌وه وه‌رگرتووه، رقی له داگیركه‌ری ئینگلیزبوو»، هه‌روه‌ها وتیشی ده‌گێڕنه‌وه كه كاتێك حاكمی ئینگلیز له عیراقی ئه‌و سه‌رده‌مه (ئادمۆنز) به لای دوكانه‌كه‌یدا تێپه‌ڕببوو، وه‌ستاوه بۆ ئه‌وه‌ی باپیرم بۆی بنووشتێته‌وه، به‌ڵام باپیرم رووی به‌لایه‌كی تردا وه‌رگێڕا.
خاتوو شه‌مام هه‌روا ده‌گێڕێته‌وه و ده‌ڵێت: باوكم كه ناوی مه‌حمود شه‌وقی بوو، قسه‌خۆش و خۆشه‌ویست بووه، ئه‌ندامی پارتی پشتیوانی بووه و له هه‌ولێر له‌گه‌ڵیاندا كاریكردووه»، (عه‌بده‌لڕه‌زاق ئه‌لحوسێنی) له كتێبی (تاریخ الاحزاب العراقیه)دا ناوی بردووه.
هونه‌رمه‌ند بووه، به‌تایبه‌تی له هونه‌ری كاریكاتێردا زۆرجار ته‌نزئامێز وێنه‌ی نوێنه‌رانی كوردی له ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عیراق به‌شێوه‌ی كاریكاتێر كێشاوه. هه‌ر له‌به‌ر ئه‌م هۆكارانه له‌سه‌رده‌می پاشایه‌تییه یه‌ك له‌دوای یه‌كه‌كانی عیراقدا ئاواره بووه بۆ شاره‌كانی تری عیراق. له ساڵی 1956 گه‌ڕاوه‌ته‌وه بۆ سلێمانی و خۆی خانه‌نشین كردووه».
هه‌روه‌ها ده‌ڵێت: «باوكم دوو ژنی هێناوه، له ژنی یه‌كه‌می (چوار كچ و 10 كوڕی هه‌بووه) (ئازاد، گه‌لاوێژ، رزگار، شێرزاد، وریا، پرشنگ) ژنی یه‌كه‌می( ئامییه خاتوون) به‌گه‌نجی به نه‌خۆشی كۆچی دوایی كردووه.
(حه‌فییه مه‌جید عه‌بدولحه‌مید) ده‌هێنێت كه جیاوازی ته‌مه‌نیان 25 ساڵ بووه، دایكم ژنێكی سه‌لار و ئارام بووه، ده‌بێت به دایكی ئه‌و خێزانه گه‌وره‌یه، له‌گه‌ڵ خوشكی گه‌وره‌م گه‌لاوێژ سه‌رپه‌رشتییان كردوون، له دایكی خۆشم چوار كوڕ و پێنج كچی ده‌بێت (رووناك، نازه‌نین، لیلۆڤه‌ر، شه‌مام، كامه‌ران، ئاراس، نه‌هرۆ، سه‌رچڵ، فریا) هه‌موومان خوێندنمان ته‌واوكردووه، خێزانێكی رووناكبیر و كتێب دۆستی ئه‌وكاته بووین، كتێبخانه‌یه‌كی گه‌وره‌مان هه‌بوو پڕبوو له كتێبی به‌نرخ و باوكم هانی خوێندنه‌وه‌ی ده‌داین، كه‌سێكی عه‌قڵ شارستانی بوو، رێگای ده‌داین بچین بۆ سینه‌ما و له‌ماڵی ئێمه كچه‌كان پێشه‌نگ بوون و رێزی تایبه‌تمان هه‌بوو، باوه‌ڕی به‌تواناكانمان زۆربوو، ماڵه‌كه‌مان زۆر قه‌ره‌باڵغ بوو، ته‌نانه‌ت ئامۆزاكانیشم كاك نه‌ژاد و شه‌هید دڵشاد و مامۆستا شێركۆ له ماڵی ئێمه خوێندنیان ته‌واوكرد. ژیانێكی ساده و پڕ خۆشی و دوور له گرێمان به‌سه‌ربردووه.
خاتوو شه‌مام له وه‌ڵامی پرسیاره‌كانمدا وتی: «خوێندنی سه‌ره‌تاییم له خوێندنگه‌ی گوڵاڵه ته‌واو كردووه، ناوه‌ندی و ئاماده‌یم له سلێمانی ته‌واو كردووه، له‌ساڵی (1974-1978) كۆلێجی ئاداب- به‌شی ئابووریم له زانكۆی سلێمانی ته‌واوكردووه له یه‌كه‌مه‌كان بووم.
ژیانی سیاسی خاتوو شه‌مام
خاتوو شه‌مام گێڕایه‌وه كه له دوای به‌یاننامه‌ی (11) ی ئازار كه ئه‌وكات له پۆلی چواری ئاماده‌یی بووم، له‌گه‌ڵ هاوڕێیه‌كم به ناوی (فاتمه كه‌ریم) چووینه ریزه‌كانی یه‌كێتی قوتابیانی كوردستان، له پۆلی پێنجه‌می ئاماده‌یی چوومه لیژنه‌ی (ی.ق.ل)، ئاماده‌یی كچان له‌وێش شه‌هید جه‌بارم ناسی كه له پۆلی شه‌شه‌می ئاماده‌یی بووم به لێپرسراوی ( ی.ق.ل) ئاماده‌یی كچان.
له ساڵی 1974 له پۆلی شه‌شه‌می ئاماده‌یی له ترسی گرتن چووم بۆ ماڵی رزگاری برام، له‌وێ تاقیكردنه‌وه‌كانم ئه‌نجامدا، كاتێك شۆڕشی 1974 ده‌ستیپێكرد، شه‌هید جه‌بار دره‌نگ په‌یوه‌ندیكرد به هێزی پێشمه‌رگه‌وه، له زه‌رگه‌ته ماڵێكیان گرتبوو بۆ كاروباری (ی.ق.ل.ك) ئه‌و كات چووبوومه زانكۆ، بۆ كۆبوونه‌وه جگه له‌و ماڵه ده‌چووینه هه‌ندێ ماڵی دیكه‌ی هاوڕێكانی رێكخستن (سه‌میره شا محه‌مه‌د، جیهان كه‌ریم، ئاواز مه‌جید، فاتمه كه‌ریم، كه‌مال چاو مار، سواره سه‌ڵته). له‌وكاته‌دا له‌زانكۆ بووین، هاوڕێیه‌كم ناوی ئیبراهیم حه‌سه‌ن ده‌هات و قسه‌ی له‌گه‌ڵ ده‌كردم بۆ كۆمه‌ڵه‌ی ره‌نجده‌ران و ده‌یوت: جه‌بار بۆرژوایه، ئومێدم پێیان نییه، به‌ڵام له پشووی نیوه‌ی ساڵدا ده‌چینه ناو شۆڕش و ده‌بینین ئه‌مانه «خه‌ت مائیلی» رێكخراوی ماركسی لینینی-ن و له‌ناو (ی. ق. ل)دا به نهێنی كارده‌كه‌ن، ئه‌مه‌ی چاوه‌ڕوان نه‌كردبوو كه به‌رپرسه‌كه‌یان شه‌هید جه‌باره.
خاتوو شه‌مام ئاماژه‌شی به‌وه‌دا كه له زانكۆ ژیانێكی زۆر ناخۆشیان هه‌بووه به‌تایبه‌تی دوای هه‌ره‌سی شۆڕش له‌ساڵی 1975، چونكه وه‌ك گێڕایه‌وه به‌عسییه‌كان هه‌راسانیان كردبوون، به‌تایبه‌تی كه ده‌یانزانی ئه‌و ده‌ستگیرانی جه‌باری حاجی ره‌شیده‌و شه‌مام خۆی پێشووتر لێپرسراوی (ی. ق. ل) بووه.
كاتێك خاڵه شه‌هاب و هاوڕێكانی ده‌ستگیرده‌كرێن، شه‌هید جه‌باریش كه هاوڕێیه‌كی نزیكی دارۆی شێخ نووری بووه، ئیتر بۆ ئه‌وه‌ی له چاوی سیخوڕه‌كان دووربكه‌وێته‌وه چووه‌ته هه‌ولێر و له‌وێ له به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی كشتوكاڵ وه‌ك ئه‌ندازیار دامه‌زراوه.
هه‌روه‌ها ده‌ڵێت: «له‌ساڵی 1977 كاتێك له پۆلی سێی به‌شی ئابووری بووم كۆمه‌ڵێك له هاوڕێكانمان كه ئه‌ندامی كۆمه‌ڵه‌ی ره‌نجده‌ران بوون، ده‌ستگیركران له‌سه‌ر دانپێدانانی كوڕێكی هاوڕێمان به ناوی (ئــ. ح) كه ئه‌ویش ئه‌ندامی كۆمه‌ڵه بوو و ئه‌وانه‌ش كه ده‌ستگیركران بریتیبوون له (ئه‌ڵوه‌ند حه‌وێزی، عه‌بدوڵڵا كه‌ركوكی، عادل، جه‌بار مسته‌فاو…. هتد كه ژماره‌یه‌كی زۆربوون) و من له‌و هه‌ڵمه‌تی ده‌ستگیركردنه رزگارم بوو ئه‌ویش له‌سه‌ر رێنمایی شه‌هید جه‌بار كه ئاگاداری كردبوومه‌وه به دووربم له‌و كه‌سه‌ی ئیعتیرافی له‌سه‌ر ئه‌و هاوڕێیانه‌مان كرد.
هه‌روه‌ها ده‌گێڕێته‌وه‌و ده‌ڵێت: «شه‌هید جه‌بار جگه له چالاكیی سیاسی، كه‌سێكی كاسبیش بوو، ئاره‌زووی بوو كێڵگه‌ی په‌له‌وه‌ر دروستبكات به تایبه‌تی، چونكه خۆی ده‌رچووی كۆلیژی كشتوكاڵ و به‌شی په‌روه‌رده‌ی ئاژه‌ڵان بوو، ئیتر له‌ساڵی 1980 وازی له كاری حكومی هێناو گه‌ڕایه‌وه بۆ سلێمانی له‌گه‌ڵ چه‌ند هاوڕێیه‌كیدا گه‌وره‌ترین پڕۆژه‌یان له نزیك شارۆچكه‌ی عه‌ربه‌ت دروستكرد و منیش پاش ده‌رچوونم له زانكۆ، له ئاماده‌یی كچان وه‌ك ئه‌مینداری كتێبخانه دامه‌زرام. له‌وكاره‌مدا هه‌وڵی زۆرم دا بۆ ئاشناكردنی خوێندكاران به خوێندنه‌وه‌ی كتێب، چه‌ندین كۆڕ و سیمیناری رۆشنبیریمان ئه‌نجامدا، زۆر به‌ئازادانه‌ش قسه‌ی خۆمان ده‌كرد، چونكه كه‌سی به‌عسیمان تێدا نه‌بوو.
هه‌ر له میانی ئه‌و گفتوگۆیه‌ماندا له‌گه‌ڵ خاتوو شه‌مامدا، باسی ئه‌وه‌ی بۆكردین كه ده‌یه‌وێت باسی رووداویكی خۆپیشاندانی خوێندكاران بكات كه ساڵی (1982)دا به‌ڕێوه‌چوو، له‌وباره‌یه‌شه‌وه وتی: «ئه‌و ماوه‌یه شه‌وانه له‌كۆڵانه‌كان به‌تایبه‌ت له گه‌ڕه‌كه كۆنه‌كان خۆپیشاندان ده‌بوو، به‌ڕۆژیش خۆپیشاندانی خوێندكارانی زانكۆ هه‌بوو كه ئه‌وكات وه‌ك باسمكرد له ئاماده‌یی كچان فه‌رمانبه‌ر بووم، رۆژێكیان خوێندكارانی ئاماده‌یی كوردستانی كچان رژانه ناو گۆڕه‌پانی ئاماده‌ییه‌كمان و هاتبوون بۆئه‌وه‌ی خویندكارانمان ببه‌ن و بچنه ناو خۆپیشانده‌ره‌كانی زانكۆ، به‌ڵام به‌ڕێوه‌به‌ری قوتابخانه‌كه‌مان ده‌رگاكانی له‌سه‌ر هه‌مووان داخست و نه‌یهێشت به‌شداربن، به‌وته‌ی خۆی له‌وه ده‌ترسا كه خوێندكاره‌كان بكوژرێن و بكه‌ونه به‌رده‌ستی ئه‌من و لێیان بده‌ن.
به‌ڵام ئه‌وه‌نده‌ی پێنه‌چوو، مولازم موحسین و به‌ڕێوه‌به‌ری ئه‌منی به‌عس رژانه ناو خوێندنگاكه‌مان و به‌شێوه‌یه‌كی دڕندانه كه‌وتنه لێدانی ئه‌و كچانه و به‌ڕێوه‌به‌ری ئه‌منیش هاته ژووری مامۆستایان كه من و ئه‌خته‌رخان و وشیار خاڵ له‌وێ بووین، هه‌رچی قسه‌ی ناشرینه به ئێمه‌ی وت، بۆ مێژوو مامۆستاكانمان چاونه‌ترسانه خوێندكاره‌كانی ئاماده‌یی كوردستانیان تێكه‌ڵ به خوێندكاره‌كانی خۆمان كرد بۆئه‌وه‌ی نه‌ناسرێنه‌وه، دوای ئه‌و رووداوه مامۆستا گیلاسیان كوشت و تائێستاش كه‌س خۆی نه‌كرد به خاوه‌نی ئه‌و كوشتنه، دوای ئه‌و خۆپیشاندانه حكومه‌ت هه‌ندێك چاكسازیی به رواڵه‌ت له كه‌رتی په‌روه‌رده‌دا كرد و بوو به‌هۆی گواستنه‌وه‌ی زانكۆی سلێمانی.
هه‌ر له‌درێژه‌ی گفتوگۆكه‌ماندا خاتوو شه‌مام گێڕایه‌وه و كه له ساڵی 1986 رژێم خولی به‌رگریی شارستانی بۆ هه‌موو فه‌رمانبه‌رانی فه‌رمانگه‌كان كردووه‌ته‌وه و هه‌موو رۆژێك به‌ڕێوه‌به‌ری به‌رگری شارستانی سلێمانی چووه‌و له‌وێ وانه‌ی وتووه‌ته‌وه، هه‌روه‌ك ده‌ڵێت: «له نێو قسه‌كانیدا ده‌كه‌وته جنێودان به پێشمه‌رگه (هه‌رچه‌نده ژیانمان پڕبوو له دڵه‌ڕاوكێ و هه‌ركه‌س له هاوڕێكانی بكه‌وتایه‌ته به‌رده‌ستی دوژمن، ده‌بوایه تاماوه‌یه‌ك ماڵه‌كانمان به‌جێبهێشتایه)، رۆژێكیان ئه‌و به‌ڕێوه‌به‌ره كه‌وته جنێودان، منیش گه‌یشتبووه تینم و خۆم بۆ نه‌گیراو به‌سه‌ریدا ته‌قیمه‌وه، ئه‌و پیاوه حه‌په‌سا و وتی: ئه‌وه كێ بوو؟ منیش وتم تۆ هه‌موو رۆژێك ئێمه ده‌هێنی بۆ ئه‌وه‌ی گوێمان له‌و جنێوانه بێت، ئیتر ژووره‌كه‌ی به‌جێهێشت و رۆیشت، هاوڕێكانم سه‌رزه‌نشتیان كردم و ده‌یانوت تۆ ناترسی؟ نه‌ده‌بوو وه‌ڵامی بده‌یته‌وه، هه‌رچه‌ند له دڵی خۆمدا ده‌ترسام، به‌ڵام به‌سه‌ر خۆمم نه‌هێنا، به‌تایبه‌تی كه ماڵه‌كه‌مان وه‌ك سه‌نگه‌رێكی به‌رگریی پێشمه‌رگه وابوو» هه‌موو جارێك شه‌هید جه‌بار به‌سوعبه‌ته‌وه ده‌یوت: «له شه‌مام ده‌ترسم، ده‌می خۆی پێناگیرێت، بۆ مێژووش ئه‌و وانه‌بێژه‌ش هیچ كێشه‌یه‌كی بۆ دروست نه‌كردم، به‌م شێوه‌یه رۆژه‌كانمان ده‌برده سه‌ر».
هه‌روه‌ها وتی: «جارێكیش له‌ساڵی 1984 پاش سه‌رنه‌گرتنی گفتوگۆی نێوان یه‌كێتی و رژێمی عیراق، زۆربه‌ی براده‌ره‌كانمان ده‌ركه‌وتن، ئه‌وكاته‌ش كاك نه‌وشیروان مسته‌فا و براده‌رانی مه‌كته‌بی سیاسی و ناوه‌ندیی كۆمه‌ڵه‌ی ره‌نجده‌ران، شه‌هید جه‌باریان كرد به به‌رپرسی رێكخستنی ناو شاری سلێمانی، ئه‌و به‌رپرسیارێتییه زۆر گران بوو، له زۆربه‌ی كار و فرمانه‌كان به‌شداریی كرداریم ده‌كرد، له زۆربه‌ی نهێنیه‌كانیان ئاگاداربووم، هه‌روه‌ها له كۆتایی ساڵی 1990 به‌رپرسیارێتی تریشی پێ سپێردرا، به‌تایبه‌تی له‌دوای شه‌هیدبوونی شه‌هید شێرزاد و جه‌بار و شه‌هید ره‌وف و هاوڕێكانی و له‌سیداره‌دانیان، كرایه به‌رپرسی رێكخراوی كه‌ركوك، منیش له‌به‌ر ئه‌و هۆیانه له‌ساڵی 1987ه‌وه مۆڵه‌تی بێ مووچه‌م وه‌رگرت تا ساڵی 1991، به‌هۆی بارودۆخه‌كه‌وه ماڵمان وه‌ك دوژمنداربووین، هه‌ركاتێك یه‌كێك له ده‌رگای بدایه، ده‌بوو رامبكردایه نه‌وه‌ك قوات خاسه بێت و هاتبن بۆ گرتنی جه‌بار.
له ساڵی 1988 ماڵه‌كه‌مان گواسته‌وه بۆ خانووه‌كه‌ی سه‌رچنار، له‌وێ و له‌پاش ئه‌نفال ئه‌ركی رێكخستن قورس‌تر بوو، به‌تایبه‌تی سه‌رپه‌رشتیی رێكخستنی سلێمانی پارتیزانه‌كانی گه‌رمیان و پیره‌مه‌گروون و به‌ری قه‌ره‌داغ و گه‌یاندنی پێداویستییه‌كانیان، چیمان بۆ بكرایه هه‌وڵمان ده‌دا بۆئه‌وه‌ی بۆ رژێم ده‌ریبخه‌ن كه پێشمه‌رگه به‌هێزه و چقڵی چاوی دوژمنه، دیاره پارتیزانی هێزی پێشمه‌رگه یه‌كێكه له شاكاره‌كانی ی.ن.ك بۆ ناوچه‌ی خۆرهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست و كاتێك رژێم له‌كاتی ئه‌نفالدا هێرشه‌كانی چڕكردبووه‌وه، زۆربه‌ی ناوچه‌كان به‌ر شاڵاوی ئه‌نفال و بۆردوومان كه‌وتبوون، له‌و ناوچانه‌ی بۆردوومانی پارتیزانه‌كانی كرد له به‌ری قه‌ره‌داغ كاك ئازادی سه‌گرمه به‌سه‌ختی برینداربوو، پێكانی هه‌ڵته‌كاندبوو، هه‌موو رۆژێك له رادێوی ده‌نگی گه‌لی كوردستان بروسكه‌ی له (فه‌تاحه‌وه بۆ ره‌نج)،( فه‌تاح كاك نه‌وشیروان و ره‌نج شه‌هید جه‌بار بوو) خوێنده‌وه، زۆربه‌ی زۆریان ده‌یانووت فریای ناوبراو بكه‌ون، دیاربوو ئه‌و دووباره‌كردنه‌وه‌یه بۆ وره‌ی پێشمه‌رگه‌بوو، بۆئه‌وه‌ی پیشانیان بده‌ن هێزیكی تر هه‌یه فریایان ده‌كه‌ون، ئه‌وسا كاك ئازادی سه‌رگرمه به‌رپرسی پارتیزانه‌كانی به‌ری قه‌ره‌داغ بوو، وتیشی نامه‌وێت بچمه ورده‌كارییه‌كانه‌وه، ده‌مه‌وێ بیره‌وه‌رییه‌كانی خۆم بنووسمه‌وه، له‌وێ به‌وردی باسی ئه‌و به‌سه‌رهاتانه ده‌كه‌م، هه‌رچۆنێك بوو كاك ئازاد به‌زه‌حمه‌ت گه‌یشته سلێمانی، چونكه رژێم ناوچه‌ی عه‌ربه‌تی به‌پشكنه‌ر و سیخوڕ ته‌نیبوو، به‌هه‌ر حاڵ كه گه‌یشته لامان ته‌نها كاك ئاكۆ وه‌هبـی و وه‌ستا به‌كر هاتن بۆ ماڵمان، كاك ئازاد به‌هۆی قورسیی بریندارییه‌كه‌وه زۆر بێهێزبوو، شه‌هید جه‌بار پێیوتم بڕۆ خۆتان بگۆڕن له‌گه‌ڵ منداڵه‌كان بچنه ده‌ره‌وه، با دراوسێكانمان هه‌ست به هیچ شتێكی نامۆ نه‌كه‌ن، منیش زۆر به‌جوانی خۆم گۆڕی، ئێستایش له‌بیرمه كه كراسێكی ره‌نگ شێلم به ترشیم له‌به‌ركرد، به‌ڵام به‌سه‌ر دنیاوه نه‌بووم، كاتێك گه‌ڕامه‌وه ماڵه‌وه، بینیم شێخ عومه‌ر مه‌حوی (پوارزای شه‌هید جه‌باره) و دكتۆر سه‌روه‌ری ده‌روێش كه‌ریم له‌ماڵی ئێمه بوون و له‌سه‌ر داوای جه‌بار هاتبوون بۆئه‌وه‌ی كه‌مێك باری ده‌روونی كاك ئازاد بگۆڕن، دكتۆر سه‌روه‌ر كه‌وتبووه گفتوگۆی سیاسی له‌گه‌ڵ كاك ئازاد، كاتێك رۆیشتبوو له‌به‌ر ده‌رگا به شه‌هید جه‌باری وتبوو وامده‌زانی دوای ئه‌نفال بزووتنه‌وه‌ی كوردایه‌تی ته‌واو بووه، به‌ڵام ئێستا ده‌بینم له ماڵی دوو گه‌نجی ناوداری شار، پێشمه‌رگه‌یه‌كی برینداری لێیه و من هیوام تازه بووه‌وه و رۆژێكیش دێ كورد ئازاد ده‌بێت.
كاك حه‌مه نوری و كاك شاسوار مسته‌فا و كاك ئاكۆ وه‌هبـی دوای چه‌ند رۆژێك و به زه‌حمه‌تییه‌كی زۆر كاك ئازادیان گه‌یانده به‌غدا و له‌وێش له نه‌خۆشخانه لایان چۆڵ نه‌كردبوو، ئه‌م كاره‌ش له به‌غدا به‌سه‌رپه‌رشتی دكتۆر خه‌سره‌و گوڵ محه‌مه‌د بوو و له‌دوای تیماركردنیشی بردیانه‌وه بۆ ماڵی باوكی دكتۆر خه‌سره‌و و ماڵ و منداڵه‌كه‌یشیان هێنابووه لای و ماڵی باوكی له گه‌ڕه‌كی (سه‌وره)ی به‌غدا بوون.
وتیشی ئێمه به دوو ئۆتۆمبێل چووینه به‌غدا، ئۆتۆمبێلی كاك حه‌مه‌ڕه‌شید كه پیاوێكی ئازا‌و چاونه‌ترس بوو و ئۆتۆمبێلی ئێمه‌ش. وامان دانابوو كاك ئازاد له‌گه‌ڵ كاك حه‌مه‌ره‌شید بێت و ئێمه‌ش له ئۆتۆمبێلی دووه‌م هاوسه‌ر و منداڵه‌كانی بهێنینه‌وه، له‌وێ ئۆتۆمبێلی حه‌مه‌ڕه‌شید په‌كی كه‌وت و ده‌بووایه نیوه‌ڕۆی رۆژی دواتر وه‌ری بگرێته‌وه، به‌مه جه‌بار زۆر قه‌له‌ق بوو و ده‌هات و ده‌چوو و ده‌یووت: سبه‌ی سه‌عات 10:30 حزبی دیموكرات دێن كاك ئازاد ده‌به‌نه هه‌نده‌ران و نه‌یده‌زانی چیبكات. منیش وتم باشه با ئێمه كاك ئازاد بگه‌یه‌نینه‌وه سلێمانی، جه‌بار ئه‌و پێشنیازه‌ی به‌سه‌رسامییه‌وه وه‌رگرت و وتی: ئه‌ی ناترسی، منیش وتم: ئه‌ی چاره، ئه‌و بڕیاره بڕیارێكی ئاسان نه‌بوو، ئه‌گه‌ر ئاشكرا بووینایه بێشك هه‌رسێكمان بۆ به‌ر په‌تی سێداره ده‌براین، ئیتر به‌ره‌به‌یانی رۆژی دواتر چووینه ماڵی دكتۆر خه‌سره‌و بۆئه‌وه‌ی كاك ئازاد بخه‌ینه سه‌یاره‌كه‌وه، هێشتا شێوه‌ی ده‌موچاوی مه‌لیحه‌خانی خێزانی كاك ئازادم له‌به‌رچاوه كه نه‌مانتوانی بیهێنینه‌وه له‌گه‌ڵ خۆمانداو ئه‌ویش نه‌یده‌ویست له هاوسه‌ره‌كه‌ی جیاببێته‌وه، به دراماتیكێك ئه‌و رێگه‌یه‌مان بڕی و كاك ئازادمان گه‌یانده‌وه سلێمانی. شه‌هید جه‌بار وتی شه‌مام كارێكی زۆر باشت كرد، له‌گه‌ڵ كاك ئازاد و منیش، وتم مه‌رجم هه‌یه و ئه‌ویش ده‌بێت به‌زووترین كاك مه‌لیحه خان و منداڵه‌كانی بگه‌یه‌نینه لای كاك ئازاد، هه‌رچه‌نده دوای ئه‌نفال ئه‌م داوایه كارێكی ئاسان نه‌بوو، به‌ڵام خۆشبه‌ختانه به‌چاودێریی چه‌ند كه‌سێكی شاره‌زا و به چاودێریی شه‌هید جه‌بار، مه‌لیحه‌خان و منداڵه‌كانی و روناك خانی پوری شوعله‌خانی هاوسه‌ری كاك نه‌وشیروان مسته‌فا و دوو منداڵه‌كه‌ی (چارو چیا)یان گه‌یانده سه‌ركردایه‌تیی یه‌كێتی.
گرتنی شه‌هید جه‌بار
22/1/1990 شه‌هید جه‌بار و عه‌زیز عومه‌ر له بنكه‌ی پشكنینی تاسڵوجه ده‌ستگیركران دوای چه‌ند ساڵ چاودێریی ماڵه‌كه‌مان و ئه‌و هه‌موو جموجوڵه‌ی شه‌هید جه‌بار، ئه‌وكاته‌ش هه‌ركه‌س ده‌ستگیربكرایه، خانه‌واده‌كه‌یشی له‌گه‌ڵ ده‌ستگیرده‌كرا، دوو رۆژ له ماڵه‌وه مامه‌وه به‌هۆی ئه‌وه‌ی نه‌مده‌زانی كه جه‌بار گیراوه، به‌ته‌مابووین له‌گه‌ڵ براكه‌ی شه‌هید جه‌بار بچین بۆ هه‌ولێر بۆ لای كاك زیاد و مسته‌فای سه‌ید قادر بۆ هه‌واڵپرسینی شه‌هید جه‌بار، هێشتا ده‌رنه‌چووبووین، كاك نوری گه‌رمیانی و ئاكۆ وه‌هبی كه ئه‌وانیش ئه‌ندامی كۆمه‌ڵه‌ی ره‌نجده‌ران بوون، خۆیان كرد به ماڵدا و پێیان وتین كه جه‌بار گیراوه و پێشیان وتم ده‌بێت به‌په‌له ئه‌م ماڵه به‌جێ بهێڵیت، چونكه ده‌یانزانی من ئاگاداری ورد و درشتی رێكخستن و كاره نهێنییه‌كانیان و شوێنه‌كانیان و ئاڵوگۆڕی گۆڕینه‌وه‌ی نامه‌كانیانم له‌نێوان ناوه‌وه و ده‌ره‌وه و كاك نه‌وشیروان. بۆیه ده‌بوایه به‌په‌له ده‌ربچم و له‌به‌رچاو نه‌مێنم و دڵنیاش بووم كه وه‌كو جه‌بار ته‌ڵه‌یه‌كیان بۆ من داناوه و هه‌رواشبوو، بۆیه دوای ئه‌وه به‌په‌له ماڵه‌كه‌م چۆڵكرد و له‌گه‌ڵ منداڵه‌كانم ده‌رچووین، ئه‌وكاته من دووگیانیش بووم و سكم هه‌شت مانگان بوو، بۆ به‌یانییه‌كه‌ی دائیره‌ی ئه‌من دابوویان به‌سه‌ر ماڵه‌كه‌ماندا، هه‌ر كه ئه‌مه‌م زانی له‌گه‌ڵ مامۆستا كه‌مال نوری مێردی رووناكی خوشكم به‌په‌له چووم یه‌كه‌به‌یه‌كه‌ی هه‌ڤاڵانی شه‌هید جه‌بارم ئاگاداركرده‌وه له‌وه‌ی كه جه‌بار گیراوه و فریای خۆتان بكه‌ون، به‌توانای خۆم و وره و ئیراده‌ی خۆم بڕیارمدابوو نابێت بترسم و ناخم پیشانی كه‌س بده‌م.
زۆرجار كاك ئاكۆ وه‌هبـی ده‌هات بۆ سه‌ردانم له‌و شوێنه‌ی خۆم تیایدا حه‌شاردابوو و ده‌یوت: من هێزم له تۆوه وه‌رگرتووه. هه‌رچه‌ند له‌ڕاستیشدا له‌ناخمدا زۆر ماندووبووم، له‌و هاتووچۆیانه‌شدا سه‌روه‌ری شوبرام سه‌رپه‌رشتی ده‌كردین و ده‌بوایه یه‌ك بیزانیایه له‌كوێم، ئه‌گه‌ر بمویستایه دایكم ببینم، ده‌بوایه شوێنه‌كه‌م بگۆڕم و غه‌ریبـی ناو كه‌سوكارم بووم، ترسم له خۆم نه‌بوو، به‌ڵام ده‌ترسام بمگرن و شه‌هید جه‌باری پێ لاواز بكه‌ن، چونكه هه‌موو نهێنییه‌كانی لای من بوون، له‌و خۆشاردنه‌وانه‌شدا هه‌ر سێ منداڵه‌كه‌م (كانی و كه‌نار و ره‌نج)م له‌گه‌ڵدا بوون، منداڵه‌كانم زۆر به‌هێز و خۆڕاگربوون و گله‌ییان نه‌ده‌كرد و بڵێن بۆ واتان له ئێمه كردووه، له‌گه‌ڵ ئه‌م خۆشاردنه‌وه‌یه‌شدا تووشی منداڵ بوون بووم و منداڵه‌كه‌شم به‌مردوێتی له‌دایكبوو.
دائیره‌ی ئه‌من ده‌یانزانی له‌سه‌ر منداڵبوونم و هه‌موو نه‌خۆشخانه‌كانیان ئاگاداركردبۆوه و كۆنترۆڵیان كردبوو، مامانه‌كه‌م په‌رستارێكی نه‌خۆشخانه بوو و له نه‌خۆشخانه باسی لێوه‌كردبوو، له‌كاتی منداڵ بووندا له‌ماڵی رووناكی خوشكم بووم، ئه‌من هاتبوون بمگرن، به‌ڵام پێش ئه‌وه منیان گواستبۆوه بۆ ماڵی به‌ختیاری مه‌لا ئه‌مین و نه‌ورۆزخانی هاوسه‌ری، ماڵیان لای ئه‌منه‌سووره‌كه بوو، له‌و رۆژانه‌دا له‌و جۆره گه‌نجه خوێن گه‌رم و كوردپه‌روه‌رانه زۆربوون، چه‌ندجار بیستمان دائیره‌ی ئه‌من هه‌ندێ خه‌ڵكی شاری كۆده‌كرده‌وه و به‌ڕێوه‌به‌ره‌كه‌ش پێی ده‌وتن من ئه‌و ژنه‌م ده‌وێ بۆم په‌یدابكه‌ن و چه‌ندین جاریش وتبووی ئه‌م ژنه له چی كه‌م بوو، ماڵه‌كه‌ی وه‌كو ماڵی «سید الرئیس»ه، واته وه‌كو سه‌دام وابوو و له ده‌وڵه‌مه‌نده‌كانی شار بوو و من سوورم له‌سه‌رئه‌وه‌ی ئه‌و ژنه ئاگاداری هه‌موو ورد‌و درشتێكه ده‌نا چۆن ده‌یهێشت مێرده‌كه‌ی كاری سیاسی بكات، دیاریش بوو هه‌ندێ له‌و هه‌ڤاڵانه‌ی گیرابوون و منیان ده‌ناسی، له‌كاتی لێكۆڵینه‌وه‌دا ناویان هێنابووم، بۆیه‌ش ئه‌و به‌ڕێوه‌به‌ره ئه‌وه‌نده سوور بوو له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی ده‌ستگیرم بكات و وتبووشی ملی ئه‌و ژنه و مێرده‌كه‌ی بده‌ن له‌سێداره.
تا هه‌شت مانگ دوای راپه‌ڕین نه‌گه‌ڕامه‌وه ماڵه‌كه‌ی خۆمان و له‌گه‌ڵ سه‌ره‌تا راپه‌ڕین و كۆبوونه‌وه فراوانه‌كانی یه‌كێتی و كۆنگره‌ی یه‌كی یه‌كێتیدا، داوایان لێكردم كه بكه‌ومه‌وه چالاكی. منیش بڕیارمدا و یه‌كه‌م ژن بووم وه‌كو ئه‌ندامی مه‌ڵبه‌ندی سلێمانی له ساڵی 1992 هه‌ڵبژێردرام و یه‌كه‌م ژنیش بووم وه‌كو به‌رپرسی كۆمیته‌ی ژنانی مه‌ڵبه‌ندی یه‌ك ده‌ستبه‌كار بووم. ئه‌و چوونه‌وه‌یه‌م بۆ ناو خه‌ڵك و كاركردنه‌كانم، بووه چاره‌سه‌رێكی ده‌روونی بۆ رۆحه پڕ ئازاره‌كه‌م.
هه‌ڵبژاردنی ساڵی 1992
له‌گه‌ڵ ئاماده‌كاریی بۆ هه‌ڵبژاردنه‌كانی ساڵی 1992 شه‌مام خان یه‌كێك بوو له‌و پێنج ژنه‌ی كه هه‌ڵبژێردرابوون له‌سه‌ر فراكسیۆنی سه‌وز، گێڕایه‌وه و وتی: له‌ڕاستیدا كاتی هه‌ڵبژاردنه‌كه بۆ من ئازارێكی گه‌وره بوو، چونكه شه‌هید جه‌بارم له‌گه‌ڵ نه‌بوو، ئه‌و خه‌ونه‌ی كه چه‌ندها ساڵ هه‌وڵی بۆ به‌دیهاتنی ده‌داو له‌پێناویدا شه‌هیدكرا، به‌چاوی خۆی نه‌یبینی، هه‌روه‌ها وتی: ئه‌وكاته‌ی كه بووم به ئه‌ندامی په‌رله‌مانی كوردستان، ته‌مه‌نم 36 ساڵ بوو، به‌ڵام هه‌موویان شایه‌تیم بۆ ده‌ده‌ن كه یه‌كێك بووم له چالاكترین ژنه‌كان و خۆشم زۆر كارم له‌سه‌ر خۆم ده‌كرد بۆئه‌وه‌ی باشتر و باشتربم و داكۆكیكارێكی سه‌رسه‌خت بووم له جێگیركردنی پێگه‌ی ژن له‌ناو په‌رله‌مان و له ده‌ره‌وه‌ی په‌رله‌مان، هه‌روه‌ها داوامكرد كه لیژنه‌یه‌كی تایبه‌ت به ژنان و مافی مرۆڤ له‌ناو په‌رله‌مان دابمه‌زرێت له‌سه‌ر بنه‌مای بۆچوون و باوه‌ڕم به‌وه‌ی كه ژنان هه‌وێنی ئاشته‌واییه و چه‌ند ژماره‌یان له ناوه‌نده‌كانی ده‌سه‌ڵات زۆربێت، ئه‌وه‌نده سیمای ده‌وڵه‌ت جوان ده‌كات و مرۆڤدۆستی و ئاشتیخوازیی به‌و ده‌وڵه‌ته‌وه دیارتر ده‌بێت. هه‌روه‌ها ژنان خاوه‌نی وزه‌یه‌كی له‌بن نه‌هاتوون و به‌بوونیان له ده‌سه‌ڵات گه‌شه‌ی به‌رده‌وام دروست ده‌بێت.
له په‌رله‌مانیش كاتێك ویستیان سزای له‌سێداره‌دان بسه‌پێنن به‌سه‌ر ئه‌وانه‌ی هه‌وڵی ته‌قینه‌وه ده‌ده‌ن، من به‌توندی دژی وه‌ستامه‌وه له‌و روانگه‌یه‌ی كه میلله‌تی ئێمه هیلاكه به‌ده‌ست توندوتیژیی، بۆیه ده‌بێت تا بكرێ، رێگه‌چاره‌ی تر بدۆزینه‌وه‌و نابێت وه‌كو رژێمی به‌عس ره‌فتار بكه‌ین و ده‌بێ له‌ژێر سایه‌ی حوكمڕانیی كوردیدا ئه‌وه‌نده گوێبیستی مردن و كوشتن و له‌سێداره‌دان نه‌بین. ئه‌وكاته جێگری سه‌رۆكی په‌رله‌مان نه‌ژادی عه‌زیز ئاغا بوو و وتی: په‌ری خان ئێمه یاسا بۆ نه‌خۆش دانانێین و بۆ بكوژانه، له وه‌ڵامدا وتم: له‌سایه‌ی له سایه‌ی رژێمی به‌عسدا هه‌موومان تووشی نه‌خۆشی ده‌روونی بووین به‌هۆی ره‌فتاره توندوتیژه‌كانییه‌وه، به‌ڵام داكۆكیكردنه‌كه‌م سه‌ری نه‌گرت و دوای ئه‌وه له گۆڤاری په‌رله‌مان بڵاوبووه‌وه و ئه‌وكاته‌ش گۆڤاره‌كه ده‌نێردرا بۆ په‌رله‌مانه‌كانی ئه‌وروپا، ئه‌وه بوو په‌رله‌مانی فه‌ڕه‌نسا ره‌خنه‌یه‌كی توندی له‌سه‌ر ئه‌و پڕۆژه یاسایه لێگرتین، هه‌روه‌ها دوای واژووكردنی 3700 كه‌س له‌سه‌ر گۆڕینی یاسای باری كه‌سێتی منیان كرد به‌سه‌رپه‌رشتی ئه‌و پڕۆژه‌یه، به‌ڵام به‌هۆی شه‌ڕی ناوخۆوه نه‌متوانی به‌ئه‌نجامی بگه‌یه‌نم.
شه‌مام خان هه‌روه‌ها ده‌گێڕێته‌وه كه له په‌رله‌مان جێگری سه‌رۆكی لیژنه‌ی ئابووریی بووه و داكۆكیكارێكی سه‌رسه‌خت بووه له‌سه‌ر بۆچوونه‌كانی فراكسیۆنی سه‌وز و وتی: بووم به‌مایه‌ی دامه‌زراندنی سه‌دان كه‌س به میكانیزمی تایبه‌ت به‌هۆی خراپیی باری ئابووریی خێزانه‌كانیان.
پاش 31ی ئاب گه‌ڕاینه‌وه شاری سلێمانی، مام جه‌لال كۆبوونه‌وه‌یه‌كی پێكردین و وتی هاوكارتان ده‌بم بۆ كاری رووناكبیریی و راگه‌یاندن، هه‌ر له‌سه‌ره‌تاوه هێرۆخان زۆر هاوكارمان بوو، له‌گه‌ڵ ده‌سته‌یه‌ك له هه‌ڤاڵانی یه‌كێتیی ژنانی كوردستان (كافیه خان، روناك ره‌ئوف به‌گ و ..هتد) سه‌نته‌ری راگه‌یاندنمان دامه‌زراندو بووم به به‌رپرسی، ئه‌و سه‌نته‌ره‌ش به‌رپرس بوو له ده‌ركردنی رۆژنامه‌ی ژیانه‌وه كه به‌ڕێز مام جه‌لال ره‌زامه‌ندیی له‌سه‌ر ناوه‌كه‌ی دابوو و خۆشم بووم به‌خاوه‌ن ئیمتیازی، رۆژنامه‌كه یه‌كێكه له‌و شاكارانه‌ی به‌رده‌وام شانازیی پێوه‌ده‌كه‌م.
به‌ره‌و هه‌نده‌ران
له‌سه‌ره‌تای ساڵی 1998 به‌هۆی باری سیاسی و قورسی شه‌ڕی ناوخۆ و ناجێگیریی ژیانمانه‌وه، بڕیارمدا چیتر منداڵه‌كانم سه‌رگه‌ردان نه‌كه‌م و بۆ ماوه‌یه‌ك بچینه ده‌ره‌وه‌ی وڵات، رۆیشتین و له هۆڵه‌ندا گیرساینه‌وه، له‌وێش به‌رده‌وام بووم له كاری سیاسی، له كۆنفرانسی ده‌ره‌وه هه‌ڵبژێردرام به كارگێڕی مه‌ڵبه‌ندی ده‌ره‌وه، له ساڵی 2004 گه‌ڕامه‌وه بۆ كوردستان، به‌ڕێز مام جه‌لال ته‌كلیفی لێكردم وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده وه‌ربگرم له سلێمانی، به‌ڵام داوای لێبوردنم لێ‌كرد و داوام لێ‌كرد هاوكارم بێت بۆئه‌وه‌ی له سلكی دیپلۆماسیدا كاربكه‌م، ئه‌وه‌بوو دوای ساڵێك له به‌غدا و له مانگی شه‌شی 2005 وه‌كو راوێژكاری دیپلۆماسی گه‌یشتمه‌وه شاری ده‌نهاگی پایته‌ختی هۆڵه‌ندا، له باڵیۆزخانه‌ی عیراق بوومه به‌رپرسی مه‌له‌فی دادگاییه نێوده‌وڵه‌تییه‌كان و ره‌وه‌ندی عیراقی. دوای دوو ساڵ وه‌كو كونسوڵ هه‌ر له‌هه‌مان باڵیۆزخانه كارمكرد، دوای ئه‌وه وه‌كو سیستمی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی عیراق گه‌ڕامه‌وه به‌غدا و چوار ساڵ له به‌غدا له وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه كارم كرد. دوای ئه‌وه له ناوه‌ڕاستی ساڵی 2013دا وه‌كو وه‌زیر مفه‌وه‌ز له باڵیۆزخانه‌ی عیراق له لوبنان ده‌ستبه‌كاربووم (وه‌زیر مفه‌وه‌ز كه‌سی دووه‌می باڵیۆزخانه‌یه)، دوای دوو ساڵیش وه‌كو كونسوڵی گشتی گواسترامه‌وه بۆ لۆس ئه‌نجلوس و یه‌كه‌مجاریش بوو ژنێك له وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه ئه‌و پۆسته وه‌ربگرێت.
دوای ئه‌وه له‌ساڵی 2018 گواسترامه‌وه بۆ به‌غدا و له وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه بووم به سه‌رۆكی فه‌رمانگه‌ی مافی مرۆڤ. له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا وه‌كو دیپلۆماتكارێك چه‌ندین بڕوانامه‌م وه‌رگرتووه، هه‌روه‌ها له چه‌ندین كۆنگره و دانیشتنه‌كانی رێكخراوه‌كانی مافی مرۆڤی سه‌ربه نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان له جنێف به‌شداریمكردووه. به‌رده‌وامیش هه‌وڵمداوه سه‌ركه‌وتووانه كاره‌كانم ئه‌نجام بده‌م و له هیچ كار و ئه‌ركێك نه‌ترساوم».
شه‌مام خان له‌كۆتایی دیداره‌كه‌دا وتی: «بڕوام به‌وته‌یه‌ك هه‌یه كه ده‌ڵێت «راستگۆ به له‌گه‌ڵ خۆت، دوای ئه‌وه له‌گه‌ڵ كه‌سانی تر».