عیراقی
لەبارەی ھاوردەکردنی ئۆتۆمبێلی لێدراوەوە پەرلەمانی عیراق بڕیار دەدات
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
ئەندامێکی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق ئاشکرای دەکات بڕیاری قەدەغەی ھاوردەکردنی ئۆتۆمبێلی لێدراو ھەڵدەوشێتەوە، باس لەوەش دەکرێت لە پرۆژە یاسای بودجەی 2021 بڕگەیەکی نوێ بۆ بڕیارەکە زیاد بکریت.
ھەرێم کەمال ئاغا، ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق دەڵێت "لە پرۆژە یاسای بودجەی 2021 بڕیاری قەدەغەی ھاوردەکردنی ئۆتۆمبێلی لێدراو ھەڵوەشێنرایەوە". ھەرێم کەمال ئاغا بۆ کوردسات نیوز قسەی کردووە.
لەلایەکی دیکەشەوە عالیە نوسەیف، ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق باسی ئەوەی کردووە "داوا دەکەم لە پرۆژە یاسای بودجەی 2021 دا بڕگەیەکی تایبەت بە ھاوردەی ئۆتۆمبێلی نیوە لێدراوی ئەمەریکی و کەنەدی زیاد بکرێت، چونکە ئەو بڕیارە ھەزاران ھەلی کار بۆ ھاوڵاتییان دەڕەخسێنێت".
ک.ر