عیراقی
دوو رۆژی دیکە پرۆژە یاسای بودجەی 2021 ی عیراق کارەکانی تەواو دەبێت
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
ئەندامێکی لیژنەی دارایی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق باسی لەوە کردووە سەرجەم بڕگەکانی بودجە لەلایەن لیژنەی داراییەوە پێداچوونەوە و دانووستانیان لەسەر کراوە ئاماژەی بەوەش کردووە تەنھا بەشە بودجەی ھەرێمی کوردستان ماوە پێداچونەوەی بۆ بکەن.
جەمال کۆچەر، ئەندامی لیژنەی دارایی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق دەڵێت "لیژنەکەمان مافی دەستووری بەکارھێناوە بۆ کەمکردنەوەی خەرجی و زیادکردنی داھات و کەمکردنەوەی کورتھێنان لە بودجەدا".
جەمال کۆچەر دەشڵێت "سەرجەم بڕگەکانی بودجە لەلایەن لیژنەی داراییەوە پێداچونەوە و دانووستانیانی لەسەر کراوە، تەنھا بەشە بودجەی ھەرێم نەبێت ماوە" و باسی ئەوەش کردووە "ھیوامان ھەیە لە دوو رۆژی داھاتوودا دانووستانەکان لەسەر بەشە بودجەی ھەرێمی کوردستانبۆ بکەین".
روونیشی دەکاتەوە "لە دوو رۆژی داھاتوودا دانووستانەکان لەسەر تەواوی بڕگەکانی پرۆژە یاسای بودجەی 2021 ی عیراق لەلایەن لیژنەکەمانەوە کۆتاییان دێت".
ک. ر