گێتی

ئەمەریکا لەبارەی شەڕی تورکیا و پەکەکە هەڵوێستی خۆی راگەیاند

مەودا میدیا - سلێمانی |


ئەمەریکا لەبارەی شەڕی تورکیا و پەکەکە هەڵوێستی خۆی راگەیاند
مەودا میدیا-

وەزارەتی دەرەوەی ئەمەریکا لەبارەی هێرشەکانی تورکیا بۆسەر چیای گارەی هەرێمی کوردستان بە بیانووی بە ئامانج گرتنی گەریلاکانی پارتی کرێکارانی کوردستان (پەکەکە) لەو ناوچەیە، راگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە.

وەک لە راگەیەندراوەکەدا وەزارەتی دەرەوەی ئەمەریکا ئاماژەی پێکردووە "ئیدانەی کوژرانی هاوڵاتییانی تورکیا لە هەرێمی کوردستانی عیراق دەکەین، ئێمە پشتگیری لە ئەندامە هاوپەیمانەکان لە ناتۆ دەکەین و سەرەخۆشی لە خانەوادەی ئەو کەسانە دەکەین کە لە شەڕەکانی ئەم دواییەدا گیانیان لەدەستداوە".

ئەمەش لە کاتێکدایە، لەماوەی چەند رۆژی رابردوودا سوپای تورکیا لە چیای گارەی هەرێمی کوردستان ئۆپراسیۆنێکی ئەنجامدا و لەگەڵ گەریلاکانی پەکەکە رووبەڕووبوونەوەیەکی سەخت روویدا، لە ئەنجامدا چەند گەریلایەک شەهید و برینداربوون، هەروەها ژمارەیەک لە سەربازانی سوپای تورکیا برینداربوون و کوژران.

س.س
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

خاک و هۆکارەکانی پیسبوونی

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

ئاماژەکانی ئەدای ژینگەیی

لەلایەن نەرمین عوسمان