گێتی
نێردەی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکا لەبارەی دەستگیرکراوانی بادینان راگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
ئۆفیسی راگەیاندنی نێردەی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکا و باڵیۆزخانەی ئەمەریکا لە عیراق لەبارەی دەستگیرکراوانی بادینانەوە پەیامێکیان بڵاوکردەوە و رایدەگەیەنێت بە وردی چاودێری دەستگیرکردن و پاشان دادگایکردنەکانی ئەم دواییەی رۆژنامەنووسان و چالاکوانانمان کردووە.
لە پەیامەکەدا هاتووە "بە وردی چاودێری دەستگیرکردن و پاشان دادگایکردنەکانی ئەم دواییەی رۆژنامەنووسان و چالاکوانانمان کردووە، ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکا دەربارەی پرسی ئازادیی رادەربڕین و لەو نێوەندەشدا ئازادی بۆ راگەیاندکاران بەردەوام لە پەیوەندیدا بووە لەگەڵ بەرپرسانی حکومەتی هەرێمی کوردستان و بەردەوامیش دەبێت لەسەری".
ئاماژەی بەوەشکرد "کۆمەڵگە دیموکراتیەکان رێز لە ئازادیی رادەربڕین دەگرن و پشتیووانی لە توانای راگەیاندکاران دەکەن بۆ ئەنجامدانی کارەکانیان بە بێ ترس لە تۆڵە لێسەندنەوه".
س.س