عیراقی

عیراق، لە ئایندەیەکی نزیکدا بودجە پەسەند دەكات

مەودا میدیا - سلێمانی |


عیراق، لە ئایندەیەکی نزیکدا بودجە پەسەند دەكات
مەودا میدیا-

ئەندامێكی لیژنەی دارایی لە ئەنجومەنی نوێنەران عیراق رایگەیاند كارەكانی ئەنجومەنی نوێنەران لەبارەی پرۆژە یاسای بودجەوە تەواوكراون و چاوەڕوان دەكرێت لە كۆتایی ئەم هەفتەیەدا دەنگ لەسەر بدرێت باس لەوەش دەکات ئەوەی تائێستا بۆتە هۆكاری دواكەوتنی دەنگدان لەسەر پڕۆژەیاسای بودجە، هەڵوێستی هەندێك لە لایەنە سیاسییەكانە بەتایبەت هەڵوێستی لایەنە شیعەكان.

شیروان میرزا، ئەندامی لیژنەی دارایی لە ئەنجومەنی نوێنەران رایگەیاندووە "كارەكانی ئەنجومەنی نوێنەران لەبارەی پرۆژە یاسای بودجەوە تەواوكراون و بەم نزیكانە رۆژێك دیاری دەكرێت بۆ ئەوەی ئەنجومەنی نوێنەران كۆببێتەوە و دەنگ لەسەر پرۆژە یاساكە بدات".

میرزا دەشڵێت " ئەوەی تائێستا بۆتە هۆكاری دواكەوتنی دەنگدان لەسەر پرۆژە یاسای بودجە، هەڵوێستی هەندێك لە لایەنە سیاسییەكانە بەتایبەت هەڵوێستی لایەنە شیعەكان لەبارەی پشكی هەرێمی كوردستان و چۆنێتیی چارەسەركردنی پرسی نەوت".

ک. ر
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

خاک و هۆکارەکانی پیسبوونی

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

ئاماژەکانی ئەدای ژینگەیی

لەلایەن نەرمین عوسمان