گێتی
واشنتۆن داوای دامەزراندنی دەوڵەتێك بۆ فەلەستینییەكان دەكات
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
وەزارەتی دەرەوەی ئەمەریكا رایگەیاند، ئەنتۆنی بلینكن بە گابی ئەشكینازی، وەزیری دەرەوەی ئیسرائیلی وتووە دامەزراندنی دەوڵەتی فەلەستین بە تەنیشت دەوڵەتی ئیسرائیلەوە چارەسەرێكی باشە و "ئەمەریكا بڕوای پێیەتی".
بەپێی بەیاننامەیەكی وەزارەتی دەرەوەی ئەمەریكا ئەنتۆنی بلینكن، وەزیری دەرەوەی ئەو وڵاتە و گابی ئەشكینازی، وەزیری دەرەوەی ئیسرائیل بە تەلەفون قسەیان كردووە و وەزیری دەرەوەی ئەمەریكا رایگەیاندووە "جۆ بایدن بڕوای وایە دامەزراندنی دەوڵەتێك بۆ فەلەستینییەكان باشترین رێگەیە بۆ پاراستنی داهاتووی ئیسرائیل وەكو دەوڵەتێكی جوو و دیموكراتی كە بەئاشتییانە لە تەنیشت دەوڵەتێكی دیموكراتیی فەلەستینی پێكەوە بژین".
پێشنیازی دامەزراندنی دوو دەوڵەت چۆن بووە؟
ژمارەیەك وڵات و لایەنی كاریگەریی جیهان بۆ كۆتاییهێنان بە ململانێی نێوان فەلەستین و ئیسرائیل پرۆژە پێشنیازێكیان خستووەتەڕوو، بەپێی پرۆژەكە دوو دەوڵەت دادەمەزرێن، یەكەمیان دەوڵەتی ئیسرائیل لەسەر زەوییەكانی سنووری ساڵی 1948، دووەمیان دەوڵەتی فەلەستین لە سنوورەكانی ساڵی 1967 كە پێكهاتوون لە ناوچەكانی غەزە، قودسی رۆژهەڵات و چەند ناوچەیەكی دیكە.