گێتی

ئەمەریکا گرووپێکی مەترسیدار لە سوریا دەکاتە ئەمانجی هێرشە ئاسمانییەکانی

مەودا میدیا - سلێمانی |


ئەمەریکا گرووپێکی مەترسیدار لە سوریا دەکاتە ئەمانجی هێرشە ئاسمانییەکانی
مەودا میدیا-

ئەمەریکا، گروپێکی چەکداری لایەنگری ئێران لە خۆرھەڵاتی سوریا دەکاتە ئامانج باس لەوەش دەکرێت ئەو گرووپە هێرشە مووشەکییەکەی سەر هەولێریان ئەنجامداوە 

لوید ئۆستن، وەزیری بەرگریی ئەمەریکا لە راگەیەنراوێکدا ئاشکرایکردووە، بۆردومانکردنی ئەو گرووپە چەکدارەی لایەنگری ئێران کراوەتە ئامانج، لەلایەن ئەو گرووپەوە بەکارھێنراوە کە ھێرشە موشەکییەکەی ئەم دواییەی بۆ سەر ھەرێمی کوردستان ئەنجامداوە. 

لە راگەیەنراوەکەدا ئاماژە بەوەکراوە، فڕۆکە جەنگییەکانی ئەمەریکا گرووپی حزبوڵڵا و کەتائیبی سەیدلشوھەدایان کردووەتە ئامانج، کە لەلایەن ئێرانەوە پشتیوانیان لێدەکرێت، بۆردومانەکەش بە رێنوێنیی خودی جۆ بایدن، سەرۆکی ئەمەریکابووە و ئەنجامدراوە. 

روانگەی سوریا بۆ مافەکانی مرۆڤ دەڵێت "لەو بۆردومانەدا 17 چەکداری لایەنگری ئێران کوژراون".
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا


News

رێنوسی تابلۆی ئۆتۆمبێلەكانی هاتوچۆی هەرێم هەڵەن

لەلایەن ئه‌رسه‌لان په‌رۆش


News

پارستنی ئاو وەکو ئەرکێکی بنەڕەتیی ژیان

لەلایەن د.مونیرە ئەبوبەکر


News

بۆ ناهێڵن عەرەبە ئاوارەکان بگەڕێنەوە؟

لەلایەن خەڵەف غەفور


News

نەرمین عوسمان؛ خەباتگێڕێکی کۆڵنەدەر

لەلایەن هیوا محەمەد