گێتی
مەترسییەکی دیکەی بەغدا لەسەر هەرێم
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق داوا دەكات نرخی دۆلار بەرانبەر دینار وەك پێشووی لێبكرێتەوە و هەرێمی كوردستانیش ناچار بكرێت رۆژانە 460 هەزار بەرمیل نەوت رادەست بەغدا بکات.
كوتلەی نەهجی نیشتمانی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانییدا چەند گۆڕانكارییەک لە پرۆژە یاسای بودجەی 2021دا پێشكەش دەكەن و مەرجیش دادەنێن بۆ دەنگدان لەسەر پرۆژە یاساكە و دەڵێن "پێشنیازی سنوورداركردنی فۆڕمی خۆراك لەو خێزانانەی كە داهاتی مانگانەیان لە یەك ملیۆن دینار زیاترە رەتدەكەنەوە و داوا دەكەن بكرێتە 2 ملیۆن دینار".
دەشڵێن " هەرێم ناچار بكرێت رۆژانە 460 هەزار بەرمیل نەوت رادەستی بەغدا بکات" باس لەوەش دەکەن "نرخی دۆلار وەك پێشوی لێبكرێتەوە هەروەها كورتهێنانی پرۆژە یاسای بودجە 3% زیاتر نەبێت".
ئروونیشی دەکەنەوە "پێویستە هەرێم ناچار بكرێت مانگانە 460 هەزار بەرمیل نەوت رادەستی كۆمپانیای سۆمۆ بكات و ئەگەر بەرهەمهێنانی نەوتیشی زیادی كرد زیادەكەش رادەست بكات".
ئاماژەش بەوە دەکەن "ئەو بڕگەیەش هەڵبوەشێنرێتەوە كە دەسەڵاتی فیدراڵی ناچار دەكات ئەو قەرز و ئەو شایستە داراییانەی حكومەت هەیبوە لە ساڵانی 2014 تا 2019 پشكی هەرێمی كوردستان لێ بدات".
ک. ر