کوردستانی

ئاسۆ حەوێزی: ئەو کەسانەی پارەی زیادەیان لە نەخۆشخانە ئەهلییەکان لێوەرگیراوە بۆیان دەگەڕێندرێتەوە

مەودا میدیا - سلێمانی |


ئاسۆ حەوێزی: ئەو کەسانەی  پارەی زیادەیان لە نەخۆشخانە ئەهلییەکان لێوەرگیراوە بۆیان دەگەڕێندرێتەوە
مەودا میدیا-

وتەبێژی وەزارەتی تەندروستیی حکومەتی هەرێمی کوردستان رایدەگەیەنێت لیژنەیەکی لێکۆڵینەوە لە وەزارەتی تەندروستی پێکهێنراوە بۆ پێداچوونەوە لەسەر ئەو بڕە پارەیەی لە نەخۆشانی کۆرۆنا وەرگیراوە، ئاماژە بەوەشدەکات هەر نەخۆشخانەیەک سەرپێچی کردبێت و پارەی زیادەی وەرگرتبێت، دەگەڕێندرێتەوە بۆ نەخۆش.

د. ئاسۆ حەوێزی، وتەبێژی وەزارەتی تەندروستیی حکومەتی هەرێمی کوردستان رایگەیاند "لیژنەیەکی لێکۆڵینەوە لە وەزارەتی تەندروستی پێکهێنرا بۆ پێداچوونەوە لەسەر ئەو بڕە پارەیەی لە نەخۆشانی کۆڕۆنا وەرگیراوە لەلایەن نەخۆشخانە ئەهلیەکان بە جۆرێک کە پارەی زیاتریان لێوەرگیراوە لەو بڕەی کە وەزارەتی تەندروستی دیاری کردبوو".

ئاماژەی بەوەشکرد "دوای تەشەنەکردنی ڤایرۆسی کۆڕۆنا وەزارەتی تەندروستی بە دوو قۆناغ بڕیاریدا نەخۆشخانە ئەهلییەکان داشکان بکەن بۆ تووشبووانی کۆرۆنا سەرەتا داشکان بەڕێژەی 25% و دواتر بەڕێژەی 50%".

باسی لەوەشکردووە "هەندێک نەخۆشخانە پێچەوانەی بڕیارەکان خەرجی زیاتریان لە نەخۆش وەرگرتووە، بۆیه لیژنەکە سەردانی هەموو نەخۆشخانەکان دەکات، تەنها لە یەک نەخۆشخانەی ئەهلی دەرکەوتووە پارەی زیادە لە 33 نەخۆش وەرگیراوە کە دەکاتە بڕی زیاتر لە 116 سەدوشازدە هەزار دۆلار بەرامبەر بە 169 سەد و شەست و نۆ ملیۆن دینار کە لە ئەمڕۆوە بۆ هاوڵاتیان دەگەڕێندرێتەوه".

ئەوەشی خستووەتەڕوو "لیژنەکە بەردەوامە لە پێداچوونەوەی هەموو نەخۆشخانەکان و بەدواداچوون بۆ ئەو سکاڵایانە دەکەن كە لەسەر ئەو نەخۆشخانانە هەیە، هەر نەخۆشخانەیەک سەرپێچی کردبێت و پارەی زیادەی وەرگرتبێت، دەگەڕێندرێتەوە بۆ نەخۆش و خاوەن مافەکان".

س.س
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

خانزاد خاتوون؛ تەوارێکی حوکمڕان

لەلایەن زوڵفان غەریب



News

غاز وەکو مۆرانەی عیراق

لەلایەن سۆزان حەمەتاتە