کوردستانی
بە تۆمەتی رفاندنی کچێک باندێک دەستگیرکران
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
بەرێوەبەرایەتی بەرەنگاربونەوەی توندوتیژی دژی ئافرەتان و خێزانی هەولێر دەستگیرکردنی باندێکی راگەیاند کە کچێکی نەجەوانیان فڕاندبوو، هەروەها دەستیش بەسەر بڕێک مادەی هۆشبەردا گیرا.
لە راگەیەندراوەکەدا هاتووە "دوای ئەوەی هاوڵاتییەک بەناوی (ش،أ) سەردانی نووسینگەی منارەی بەرەنگاربوونەوەی توندوتیژی دژی ئافرەتان و خێزانی سەر بە بەڕێوەبەرایەتیمان کردوو سکاڵای تۆمار کرد بەهۆی ون بوونی کچەکەی کە نەوجەوان بوو بە ناوی (ن، ش، ا)، بۆیە دادوەری لێکۆڵینەوە بڕیاریدا بەدواداچوون بکرێت بۆ دۆزینەوەی ئافرەتە نەوجەوانەکە بەپێی مادەی (7)ی خێزانی".
ئاماژە بەوەشکراوە "ئەوەبوو نووسینگەی منارەی سەر بە بەڕێوەبەرایەتیەکەمان توانیان دواى ماوەیەک لە بەدواداچوون و کۆکردنەوەی زانیاری لەسەر شوێنی داڵدەدانی ئافرەتە نەوجەوانەکە بگەنە ئەنجام و لە رێکەوتی (2021/3/1) کاتژمێر (1:00)ی شەو مەفرەزەیەک لە نووسینگەی منارە پێکهێنرا بەسەرپەرشتی بەرپرسی نووسینگە لەگەڵ ژمارەیەک لە ئەفسەر و کارمەندان توانرا باندێک دەستگیر بکەن کە لە چوار کەس پێکهاتبوون کە ئافرەتە نەوجەوانەکەیان داڵدەدابوو لە ماڵێک".
ئەوەشخراوەتەڕوو "لەکاتی دەستگیرکردنی ئەو باندە چوار کەسیە دەست بەسەر بڕێک مادەی هۆشبەر داگیرا لە جۆری (کریستاڵ) لەکاتی ئێستادا رێکارە یاساییەکان جێبەجێ دەکرێت بەرانبەر ئەو باندە چوار کەسییە و لێکۆڵینەوەش لە کەیسەکە بەردەوامە".
س.س