وەرزش

بەڤیدیۆ: بەرشەلۆنە ریمۆنتادای ئەنجامدا و خۆی گەیاندە فیناڵ

مەودا میدیا - سلێمانی |


بەڤیدیۆ: بەرشەلۆنە ریمۆنتادای ئەنجامدا و خۆی گەیاندە فیناڵ
مەودا میدیا- سەباح خضر 

لە یاری گەڕانەوەی قۆناغی پێش کۆتایی جامی شای ئیسپانیدا، یانەی بەرشەلۆنە میوانداری یانەی سیڤیلیەی کرد.

بەرشەلۆنە لەم یارییەدا ئەرکی زەحمەت بوو، چونکە لە یاری چووندا تووشی شکست ببوو بە ئەنجامی دوو گۆڵی بێ وەڵام.

بەرشەلۆنە لەم یارییەدا توانی ریمۆنتادا بکات و بە ئەنجامی سێ گۆڵی بی وەڵام سەرکەوتن تۆمار بکات.

لە 90 خولەکی کاتی یاسایی یارییەکەدا بەرشەلۆنە بە دوو گۆڵ لە پێشەوە بوو کە یاریزانان عوسمان دیمبلی و جیرارد پیکی تۆماریان کرد.

دواتر داوەری یارییەکە پەنای بردەبەر کاتی زیاد کراو، برایسوایت توانی گۆڵی سێیەم بەدەست بهێنێت و بەو ئەنجامەش یانەی بەرشەلۆنە گەیشتە یاری کۆتایی.

https://www.youtube.com/watch?v=BVVsjmukm1w
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

خانزاد خاتوون؛ تەوارێکی حوکمڕان

لەلایەن زوڵفان غەریب



News

غاز وەکو مۆرانەی عیراق

لەلایەن سۆزان حەمەتاتە