گێتی

ئێران گومانی لە هێرشە مووشەكییەكەی سەر عەین ئەسەد هەیە و دەڵێت: ئیسرائیل ئەو كارەی كردووە

مەودا میدیا - سلێمانی |


ئێران گومانی لە هێرشە مووشەكییەكەی سەر عەین ئەسەد هەیە و دەڵێت: ئیسرائیل ئەو كارەی كردووە
مەودا میدیا-

وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران رایگەیاند هێرشە مووشەكییەكەی سەر بنكەی عەین ئەسەدی هێزەكانی سوپای ئەمەریكا گومان لێكراوە و پێدەچێت ئیسرائیل ئەو كارەی كردبێت.

سەعید خەتیبزادە، وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا وتی "هێرشەكانی عیراق گومان لێكراون و ئاماژە هەن كە پەنجە بۆ ئیسرائیل رادەكێشن ئەو كارەی كردبێت".

دەمەوبەیانی رۆژی چوارشەممە هێرشی مووشەكی كرایە سەر بنكەی سەربازیی عەین ئەسەد كە هێزەكانی سوپای ئەمەریكا و هاوپەیمانێتیی نێودەوڵەتی تیایدا دەمێننەوە و كارەكانیان رادەپەڕێنن.

شانەی راگەیاندنی ئەمنی سەر بە هێزە هاوبەشەكانی عیراق رایگەیاندووە "دە مووشەكی لە جۆری كەڕاد هاوێژراون بۆ بنكەی ئاسمانیی عەین ئەسەد بێ ئەوەی زیانیان لێكەوتبێتەوە".

لیوا تەحسین خەفاجی، وتەبێژ بەناوی سەركردایەتیی هێزە هاوبەشەكان وتی "مووشەكان هیچ زیانیان نەبووە و لێكۆڵینەوەكانمان دەستپێكردووە، بەپێی زانیارییەكانیش دووریی سەكۆی مووشەكەكان لە بنكەی عەین ئەسەدەوە هەشت بۆ دە كیلۆمەتر بووە". 

خ.غ

Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

خاک و هۆکارەکانی پیسبوونی

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

ئاماژەکانی ئەدای ژینگەیی

لەلایەن نەرمین عوسمان