گێتی
بەهۆی پەتای ڤایرۆسی كۆرۆناوە، 840 رۆژنامەنووس گیانیان لەدەستداوە
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
بەپێی ئامارێكی رێكخراوی كۆمەڵگەی مەدەنی (PEC) لە ساڵی 2020 و بەهۆی بڵاوبوونەوەی پەتای ڤایرۆسی كۆرۆناوە، 840 رۆژنامەنووسی لە سەرتاسەری جیهان گیانیان لەدەستداوە.
رێكخراوی كۆمەڵگەی مەدەنی (PEC) كەوا ماڵپەڕی ئەنادۆڵوی توركی بڵاویكردووەتەوە هاتووە "لە سەرەتای پەتاکەوە تاکو ئێستا لە ماوەی یەک ساڵدا رۆژانە زیاتر لە دوو رۆژنامەنووس بەھۆی ڤایرۆسی کۆرۆناوە گیانیان لەدەستداوە".
"ڤایرۆسی کۆرۆنا لە 1ی ئاداری 2020وە بۆ ئەمڕۆ بووەتە ھۆی گیانلەدەستدانی لانیکەم 840 رۆژنامەنووس"، ئەوە زانیاری ناو ئامارەكەی رێكخراوی كۆمەڵگەی مەدەنییە.
ئامارەكە زانیارییەكانی بەم شێوەیەی خوارەوە پۆلێنكردووە:
لە وڵاتانی ئەمەریکای لاتین 458 رۆژنامەنووس گیانیان لەدەستداوە.
لە کیشوەری ئاسیا لە 17 وڵات 151 رۆژنامەنووس، لە ئەورووپا لە 16 وڵات 147 رۆژنامەنووس، لە ئەمەریکای باکوور لە 2 وڵات 45. لە کیشوەری ئەفریقا لە 15 وڵات 39 رۆژنامەنووس بەهۆی ڤایرۆسی كۆرۆناوە گیانیان لەدەستداوە.
ئەنادۆڵو وردتر ئامارەكەی خستووەتەڕوو "ھەر بەپێی روونکردنەوەکە، لە پیرۆ 108، لە بەرازیل 102، لە ھیندستان 56 و لە ئیتاڵیا 46 رۆژنامەنووس بەهۆی كۆرۆناوە گیانیان لەدەستداوە".
لەبارەی توركیاوە نووسیویەتی "26 رۆژنامەنووس گیانیان لەدەستداوە".
خ.غ