گێتی

هارێس و نەتەنیاهۆ: ئێران مەترسیدارە و سەقامگیری ناوچەكە تێكدەدات

مەودا میدیا - سلێمانی |


هارێس و نەتەنیاهۆ: ئێران مەترسیدارە و سەقامگیری ناوچەكە تێكدەدات
مەودا میدیا-

جێگری سەرۆكی ئەمەریكا و سەرۆك وەزیرانی ئیسرائیل پەیوەندییەكی تەلەفونییان ئەنجامدا و بەپێی بەیاننامەیەكی كۆشكی سپی، هەردوولایان هاوڕابوون لەسەر ئەوەی "ئێران لەسەر ئاستی هەرێمایەتیی مەترسیدارە".

كۆشكی سپی لە بەیاننامەیەكدا كە ئەمڕۆ هەینی بڵاوكراوەتەوە، ناوەڕۆكی پەیوەندییە تەلەفونییەكەی كاماڵا هارێس و بنیامین نەتەنیاهۆی روونكردووەتەوە و نووسیویەتی هەردوولایان هاوڕابوون لەسەر ئەوەی "هەڵسوكەوتە ناوچەییەكانی ئێران مەترسیدارە" ئەویش بە ئاماژەكردن بۆ هەوڵەكانی ئەو وڵاتە لە رێگەی میلیشیاكانی نزیكییەوە بۆ ناسەقامگیریی چەند دەوڵەتێك لە ناوچەكە لەناویاندا عیراق، یەمەن و سوریا.

بەیاننامەكەی كۆشكی سپی ئەوەشی روونكردووەتەوە "هارێس و نەتەنیاهۆ باسیان لە بەرنامە ئەتۆمییەكەی ئێران كردووە"، ئەمە لەكاتێكدایە باس لەوە دەكرێت جۆبایدن، سەرۆكی ئەمەریكا و سەرۆك وەزیرانی ئیسرائیل لەسەر چۆنیەتی رووبەڕووبوونەوەی ئێران هاوڕانین.

س.س
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

خاک و هۆکارەکانی پیسبوونی

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

ئاماژەکانی ئەدای ژینگەیی

لەلایەن نەرمین عوسمان