کوردستانی

به‌رپرسێكی باڵای پێشووی داعشی دەستگیرکرا

مەودا میدیا - سلێمانی |


به‌رپرسێكی باڵای پێشووی داعشی دەستگیرکرا
مەودا میدیا-

حکومەتی عیراق دەستگیرکردنی بەرپرسی پێشووی خانەی جێبەجێکردنی لەسێدارەدان سەربە رێکخراوی تیرۆریستیی داعشی راگەیاند و باس لەوەش دەکرێت لە ئۆپەراسێنێکدا لە ناوچەی دۆرە باشووری بەغدا بەڕێوەچووە، دەستگیرکراوە.

دەزگای هەواڵگریی عیراق دەڵێت "تیرۆریستێک بەناوی عاشور نعێمی کە بەرپرسی پێشووی خانەی جێبەجێکردنی لەسێدارەدانی داعش بووە و دەیان کردەی تیرۆریستیی دژبە هاوڵاتییانی مەدەنی و یەکە ئەمنییەکان ئەنجامداوە، دەستگیرکراوە".

دەشڵێت "ئەو تیرۆریستە لە ئەنجامی ئۆپەراسیۆنێک کە لەژێر رۆشنایی زانیارییەکی هەواڵگریی هەستیار لە ناوچەی دۆرە باشووری بەغدا بەڕێوەچووە، دەستگیرکراوە".

ک. ر
Qaiwan
Qaiwan