کوردستانی
لە ماوەی مانگێکدا 10 کەس بەهۆی بەکارهێنانی مادەی هۆشبەرەوە دەستگیرکراون
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا- هەردی عوسمان
بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی رۆژئاوای سلێمانی ئاماری مانگێکی ئەو کەسانەی بڵاوکردەوە کە بەهۆی بەکارهێنانی مادەی هۆشبەرەوە دەستگیرکراون.
بەڕێوەبەرایەتییەکە لە راگەیەندراوێکدا ئاشکرایکردووە " لەلایەن هێزەکانمان لە ئاسایشی رۆژئاوای سلێمانی لەماوەی مانگێکدا (10) کەس بەتۆمەتی بەکارهێنانی مادەی هۆشبەر دەستگیرکراون".
ئاسایشی رۆژئاوای سلێمانی راشیگەیاندووە "تۆمەتبارەکان سەرجەمیان کوردن و دانیشتووی ناوچە جیاوازەکانی هەرێمی کوردستانن، تەنها کەسێکیان نەبێت کە ژنە و لە نەتەوەی عەرەبە و دانیشتووی پارێزگای سەڵاحەدینە".
ئاماژەی بەوەشکردووە "ئەو مادانەی بەکاریان هێناوە لە جۆری کریستاڵ و حەشیشن، بە بڕیاری دادوەری دادگەی لێکۆڵینەوەی چەمچەماڵ بەپێی مادەی (30) لە یاسای مادە هۆشبەر و کارتێکەرە عەقڵییەکان لە هەرێمی کوردستان راگیراون".
س.س