عیراقی
مستەفا کازمی سەردانی ئیمارات دەکات و ئامانجی سەردانەکەی ئاشکرا دەکرێت
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
بەیانی ئەمڕۆ یەکشەممە مستەفا کازمی، سەرۆک وەزیرانی عیراق بە یاوەری شاندێک سەردانی ئیماراتی عەرەبی کرد، بەمەبەستی گفتوگۆکردن لەسەر پەیوەندییەکانی نێوان هەردوولا.
نووسینگەی مستەفا کازمی، سەرۆک وەزیرانی عیراق رایگەیاندووە "بەیانی ئەمڕۆ یەکشەممە 4ی نیسانی 2021 مستەفا کازمی بە یاوەری شاندێک سەردانی ئیماراتی عەرەبی کرد".
هەر لە راگەیەندراوەکەدا هاتووە "سەردانەکەی مستەفا کازمی بۆ ئیماراتی عەرەبی بەمەبەستی گفتوگۆکردنە لەسەر پتەوکردنی پەیوەندییەکانی نێوان هەردوو وڵات لە زۆر ناوچەدا".
مستەفا کازمی رۆژی چوارشەممەی رابردوو سەردانی وڵاتی سعودیەی کرد و لەگەڵ شازادەی تاج محەمەد بن سەلمان کۆبووەوە، هەر لە سەردانەکەشدا زنجیرەیەک رێککەوتنی دووقۆڵی و ئابووری واژۆ کران.
س.س