عیراقی

لەم کاتەدا پرۆژە یاسای بودجە دەچێتە بواری جێبەجێبەجێکردنەوە

مەودا میدیا - سلێمانی |


لەم کاتەدا پرۆژە یاسای بودجە دەچێتە بواری جێبەجێبەجێکردنەوە
مەودا میدیا- سازگار ئەحمەد

ئەندامێکی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق رایدەگەیەنێت هەفتەی داهاتوو پرۆژە یاسای بودجەی 2021ی عیراق دەچێتە بواری جێبەجێکردنەوە، ئاماژە بەوەشدەکات حکومەتی هەرێمی کوردستان پابەند دەبێت بە رێککەوتنی هەولێر و بەغداوە.

رێزان شێخ دلێر، ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق لە فراکسیۆنی یەکێتیی نیشتیمانیی کوردستان بە مەودا میدیای راگەیاند "کارەکانی پرۆژە یاسای بودجەی 2021ی عیراق کۆتایی هاتووە، ئەگەر هەیە ئەم هەفتەیە بنێرێتە سەرۆکایەتیی کۆمار و سەرۆک کۆمار واژۆی بکات".

ئەو ئەندامەی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق ئەوەشی خستەڕوو "ئەگەر هەیە هەفتەی داهاتوو پرۆژە یاسای بودجەی 2021ی عیراق بچێتە بواری جێبەجێکردنەوە".

ئاماژەی بەوەشکرد "بە دڵنیاییەوە یاساکە دەچێتە بواری جێبەجێکردنەوە و حکومەتی هەرێمی کوردستان پابەند دەبێت بە رێککەوتنەکەوە، چونکە دوای رۆژێک لە دەنگدان بە پرۆژە یاساکە قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆکی وەزیرانی هەرێمی کوردستان رایگەیاند پابەند دەبن بە جێبەجێکردنی یاساکەوە".

رۆژی چوارشەممە 31ی ئاداری 2021 ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق بە زۆرینەی دەنگی ئەندامانی ئەنجومەنەکە پرۆژە یاسای بودجەی 2021ی عیراقی پەسندکرد، پشکی کورد لە بودجەدا بە رێژەی 12.67%ە.

س.س
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

خاک و هۆکارەکانی پیسبوونی

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

ئاماژەکانی ئەدای ژینگەیی

لەلایەن نەرمین عوسمان