عیراقی

مەرجەعی شیعە یەکەم رۆژی رەمەزانی دیاریکرد

مەودا میدیا - سلێمانی |


مەرجەعی شیعە یەکەم رۆژی رەمەزانی دیاریکرد
مەودا میدیا-

مه‌رجه‌عی باڵای شیعه‌ رایگەیاند 14ی ئه‌م مانگه‌ یه‌كه‌م رۆژی مانگی ره‌مه‌زان ده‌بێت و باسی لەوەش کردووە رۆژی سێشه‌ممه‌، 13ی نیسان ‌ ته‌واوكه‌ری مانگی شه‌عبانه.

نووسینگه‌ی عه‌لی سیستانی، مه‌رجه‌عی باڵای شیعه ‌دەڵێت "رۆژی سێشه‌ممه‌، 13ی ئه‌م مانگه‌ ته‌واوكه‌ری مانگی شه‌عبانه‌" و دەشڵێت "رۆژی چوارشه‌ممه 14ی ئه‌م مانگه‌ یه‌كه‌م رۆژی مانگی ره‌مه‌زان ده‌بێت".

ئه‌مه‌ش له‌كاتێكدایه‌ وه‌قفی سوننه‌ له‌ عیراق یه‌كه‌م رۆژی مانگی ره‌مه‌زانی دیاریکردووە کە رۆژی سێشه‌ممه‌، 13ی نیسانە، شیعەش رۆژێک دوای سوننەی عیراق دەیکات بە رەمەزان و جەژنی قوربانی سوننە و شیعە لە عیراق لە یەک رۆژدا نابێت.

ک. ر
Qaiwan
Qaiwan