عیراقی
مستەفا کازمی و پاشای ئوردن لەبارەی کودەتاکەوە قسە دەکەن
مەودا میدیا - سلێمانی |
مه‌ودا میدیا-
مستەفا كازمى، سەرۆک وەزیرانى عیراق، په‌یوه‌ندى تەلەفۆنی به پاشای دووەمی شانشینی ئوردن شا عه‌بدوڵڵا وه کرد و رایگه‌یاند پته‌وی عیراق په‌یوه‌سته به ئوردنه‌وه .
نوسینگەی زانیاری سەرۆک وەزیرانى عیراق، بڵاویكرده‌وه "له په‌یوه‌ندییه‌كى ته‌له‌فۆنیدا كازمى جەختی لە سەر پێگەی پتەوی عیراق کردەوە لەسەر ئاسایش و سەقامگیری ئوردن بە سەرۆکایەتیی شا عەبدوڵڵای دووەم، وەک تەواوکەری ئاسایش و سەقامگیری عیراق".
كازمى، جەختی کردەوە "حکومەت و خەڵکی عیراق پشتگیری درێژکردنەوەی پایەی دەوڵەت و یاسا لە ئوردن و سەرخستنی سەقامگیری و گەشەپێدان و بنیاتنان له‌و وڵاته‌دا ده‌كه‌ن".
دوو رۆژ پێشتر ژماره‌یه‌ك به‌رپرس كه به‌شێكیان له خێزانى شاهانه‌ى ئوردن بوون، به‌تۆمه‌تى هه‌وڵدان بۆ كوده‌تا ده‌ستگیركران و به‌وهۆیه‌شه‌وه دۆستانى پاشاى وڵاتى ئوردن له‌نێویاندا ژماره‌یه‌ك له به‌رپرسانى هه‌رێمى كوردستان، به ته‌له‌فۆن و ده‌ركردنی به‌یاننامه پشتگیرى خۆیان بۆ شا عه‌بدوڵڵا پاشاى ئێستاى ئوردن ده‌ربڕى.
هـ.ع