عیراقی

دەست بەجێبەجێکردنی پرۆژە یاسای بودجەی عیراق دەکرێت

مەودا میدیا - سلێمانی |


دەست بەجێبەجێکردنی پرۆژە یاسای بودجەی عیراق دەکرێت
مەودا میدیا- سازگار ئەحمەد

دوای ئەوەی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق پرۆژە یاسای بودجەی 2021ی عیراق پەسەندکرد، پرۆژە یاساکە نێردرایە سەرۆکایەتیی کۆمار و لەلایەن سەرۆکی کۆمارەوە واژۆی لەسەر کرا.

ئارەزوو مەحمود، ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق بە مەودا میدیای راگەیاند "پرۆژە یاسای بودجە نێردراوە بۆ سەرۆکایەتیی کۆماری عیراق و واژۆی لەسەر کراوە، نێردراوە بۆ رۆژنامەی فەرمی حکومەتی عیراقی، دەبێت لەلایەن حکومەتەوە لە ئەمڕۆوە دەستبەجێبەجێکردنی بکرێت".

ئاماژەی بەوەشکرد "دەبێت پرۆژە یاساکە لەلایەن هەردوو حکومەتی عیراقی و هەرێمی کوردستانەوە جێبەجێبکرێت، هەروەها هەموو بڕگەکانی دیکەی پرۆژەکە دەبێت وەک خۆی جێبەجێ بکرێت".

رۆژی چوارشەممە 31ی ئاداری 2021 ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق بە زۆرینەی دەنگی ئەندامانی ئەنجومەنەکە پرۆژە یاسای بودجەی 2021ی عیراقی پەسندکرد، پشکی کورد لە بودجەدا بە رێژەی 12.67%ە.

س.س
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

خاک و هۆکارەکانی پیسبوونی

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

ئاماژەکانی ئەدای ژینگەیی

لەلایەن نەرمین عوسمان