کوردستانی
بڕیار لەسەر کەمکردنەوەی پرۆگرامی پۆلی 12 دەدرێت
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
بەھۆی راگرتنی خوێندن لە قۆناغی 12ی ئامادەیی پرۆگرامی خوێندن کەم دەکرێتەوە و بریکاری وەزارەتی پەروەردەش دەڵێت، لەم حەفتەیەدا کۆبوونەوەی کۆتایی لەبارەی کەمکردنەوەی قۆناغی 12ی ئامادەیی دەدرێت.
د. سەیوان عەلی، بریکاری وەزارەتی پەروەردەی حکومەتی هەرێمی کوردستان، دەڵێت "بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی پەروەردەکانی ھەرێمی کوردستان راسپێردراون بۆ ئەوەی ئامادەکاری بکەن بۆ کەمکردنەوەی پرۆگرامەکانی پۆلی ١٢ی ئامادەیی و ئێستا لە رێگەی کەسانی پسپۆڕەوە کار لەسەر کەمکردنەوەی پرۆگرامەکانی خوێندن دەکرێت و بەپێی پلان پرۆگرامی 12ی ئامادەیی کەم دەکرێتەوە".
بریکاری وەزارەتی پەروەردە، دەشڵێت: "ئەم حەفتەیە کۆبوونەوەیەکی یەکلاکەرەوە لەبارەی پرۆگرامی 12ی ئامادەیی دەدرێت و کەسانی پسپۆڕ و بەڕێوەبەری گشتیی پەروەردەکانی ھەرێمی کوردستانیش بەشداریی تێدا دەکەن".
د. سەیوان عەلی، ئاشکراشیکرد "کەمکردنەوەی پرۆگرامی خوێندن پێویستی بە پلان و پێداچوونەوە ھەیە و دەمانەوێت خشتەیەک ئامادە بکەین بۆ کەمکردنەوەی پرۆگرامەکانی خوێندن، بزانین تا چەند مامۆستایان دەتوانن پرۆگرام تەواو بکەن، ئەوکات بڕیاری لەسەر دەدرێت."
ه.ع