عیراقی
نێچیرڤان بارزانی قسه له‌سه‌ر سه‌ردانه‌كه‌ی ئه‌مڕۆی بۆ به‌غدا ده‌كات
مەودا میدیا - سلێمانی |
مه‌ودا میدیا-
نێچیرڤان بارزانی، سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان، قسه له‌سه‌ر سه‌ردانه‌كه‌ی ئه‌مڕۆی بۆ به‌غدا ده‌كات، باسی ئه‌و پرسانه‌ش ده‌كات كه ئه‌مڕۆ له‌گه‌ڵ سه‌رۆك كۆماری عیراق، سه‌رۆك وه‌زیرانی عیراق، سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عیراق و چه‌ند لایه‌نێكی تر گفتوگۆی له باره‌وه‌كردووه.
نێچیرڤان بارزانی، له لاپه‌ڕه‌ی تایبه‌تی خۆی له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تیی فه‌یسبووك ده‌ڵێت "ئەمڕۆ لە بەغدا لەگەڵ سەرۆک کۆماری عيراقی فیدڕال بەڕێز بەرھەم ساڵح و سەرۆک وەزیران بەڕێز مستەفا کازمی و سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەران بەڕێز محەمەد حەلبوسی و سه‌رۆكى ئه‌نجومه‌نى باڵاى دادوه‌ريى عيراق بەڕێز فايه‌ق زێدان و ئه‌مینداری گشتیی كۆمكارى وڵاتانی عه‌ره‌بى به‌ڕێز ئه‌حمه‌د ئه‌بولغه‌يت کۆبوومەوە".
ده‌شڵێت "لە کۆبوونەوەکاندا هاوکاری و هه‌ماهه‌نگيى نێوان دامه‌زراوه‌كانى حكومه‌تى فيدڕال و هه‌رێمى كوردستان، ھەڵبژاردنی داھاتووی عيراق، یاسای بودجە، هه‌نگاوه‌كانى به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى تيرۆر و تاوان، ئاساييكردنه‌وه‌ى دۆخى شه‌نگال، دۆخى ته‌ندروستى و چەند پرسێکی تر تاوتوێ كران".
هـ.ع