کوردستانی
دابەشکردنی بەشەخۆراکی مانگانە دەستیپێکرد
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا- سازگار ئەحمەد
بەڕێوەبەری گشتی کۆمپانیای خۆراک لە سلێمانی رایدەگەیەنێت ئەمڕۆ دەستیان کردووە بە دابەشکردنی بەشەخۆراکی مانگی 3ی هاوڵاتییان، ئاماژە بەوەشدەکات دابەشکردنی بەشەخۆراک لە مانگی رەمەزاندا بەردەوامی دەبێت.
شەوکەت محەمەد، بەڕێوەبەری گشتی کۆمپانیای خۆراک لە سلێمانی بە مەودا میدیای راگەیاند "ئەمڕۆ شەممە 17ی نیسانی 2021 دەستبەدابەشکردنی بەشەخۆراکی مانگی سێی هاوڵاتییان کراوە".
ئاماژەی بەوەشکرد "ئەو مادانەی دابەش دەکرێن بریتین لە شەکر و زەیت، ئێمە لەسەر بڕیاری وەزارەرتی بازرگانی عیراق لە مانگی رەمەزان بەردەوام دەبین لە دابەشکردنی بەشەخۆراکی هاوڵاتییان".
س.س